riklam

نوێنه‌ران پشتگیری له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كات

عیراق 06:46 PM - 2019-03-09
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی یاسادانانی ئه‌نجامدا، كه‌ تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی كرا.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 9-3-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆدا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌بوون و له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك كۆمار وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان كرد له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن بۆ دانانی یاسای گرنگ و باش بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.

راشیگه‌یاند: هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی له‌ وڵاتدا.

حه‌سه‌ن ئاڵی وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیارو رای خۆیان له‌سه‌ر بابه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت كرا له‌و باره‌یه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی داواكاری گشتی و چاودێری دارایی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا دووپاتكرده‌وه‌. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket