riklam

رێگری له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نڕخ ده‌كرێت

ئابوری 05:24 PM - 2019-03-09
.

.

لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت وردتر چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن

به‌دواداچوونی تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ ئه‌و شتومه‌كانه‌ی له‌بازاڕدا هه‌یه‌و رێگه‌نادرێت به‌هۆی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه‌ نرخی شتومه‌ك به‌رزببێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك چۆن له‌كاتی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و له‌ئێستاشدا كه‌ بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وت دراوه‌، لیژنه‌كانمان به‌ وردی چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نرخی شتومه‌ك له‌بازاڕدا به‌رزببێته‌وه‌.

وتیشی: به‌هاوكاری به‌شی ئابووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وامده‌بێت و رێگه‌ناده‌ین هیچ هه‌لێك بۆ مه‌رامی تایبه‌ت بقۆزرێته‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند: داواكارین له‌ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ دێته‌ ده‌ستیان زۆر به‌خێرایی له‌بازاڕدا خه‌رجی نه‌كه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بۆیان پاشكه‌وت بكات له‌مه‌ودوا خۆیان پاشه‌كه‌وتی بكه‌ن، تا كاریگه‌ریش له‌سه‌ر بازاڕ دروست نه‌كات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر بازرگان و خاوه‌ن دوكانێك هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی نڕخ بدات، به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌ده‌كه‌ین و روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاگاداری گشت بازرگانان و كاسبكاران ده‌كاته‌وه‌ كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵناكرێت گۆڕانكاری له‌نرخی كاڵاو شتوومه‌ك بكرێت و ببێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ.

هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات به‌پێی یاسا به‌توندترین شێوه‌ ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێردا ئه‌وه‌شهاتووه‌، سه‌رجه‌م لێژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر به‌ وردی چاودێری بازاڕ ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات هه‌رشوێنێك گۆڕانكاری له‌نرخه‌كاندا كرد ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه‌.


07502224466
07502224488


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket