riklam

گۆرانیه‌كی مێژوویی كوردستان دەگاتە ئه‌مریكای لاتین

ئەدەب وهونەر 04:58 PM - 2019-03-09
.

.

گۆرانیه‌كی مێژوویی باكوری كوردستان كه‌ بۆ نیو سه‌ده‌ زیاتر له‌مه‌وپێش ده‌گه‌رێته‌وه‌ جارێكی تر له‌ شه‌قامێكی دیاری سانتیاگۆی پایته‌ختی چیلی بە بایەخ و بەرفراوانیەوە ده‌وترێته‌وه‌ .

گۆرانی Ez Kevok Im كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د عارف جزیری و حوسه‌ین جزیری و   ئاینۆر دۆگان وتراوه‌،  به‌ شێوه‌یه‌كی كۆرس جارێكی تر له‌ لایه‌ن میوزیكژه‌نێك و هونه‌رمه‌ندێكی دیاری وڵاتی چیلی له‌ كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای لاتین وترایه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش خانمه‌ هونه‌رمه‌ند دانكا ڤیلانوفا بووه‌.

دانكا ڤیلانوفا، له‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ خۆشحاڵه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیه‌و ده‌ڵێت ئاوازێكی جوان له‌ كوردستانه‌وه‌ سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی هاوكارم بوون .

PUKmedia-هه‌رێز جه‌مال

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket