riklam

حكومه‌ت قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران ده‌داته‌وه‌

ئابوری 04:09 PM - 2019-03-09
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی به‌شێكی تر له‌ قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران ده‌داته‌وه‌، بڕیاریشه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ران ئه‌نجامبدات.

میران كامیل، وته‌بێژی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گرفته‌ داراییه‌كانی كه‌رتی گشتی چاره‌سه‌ر كراو سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵگیرا، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم پاره‌ی قه‌رزی به‌ڵێندران بداته‌وه‌.

وتیشی: تائێستا چۆنێتی دانه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران دیارینه‌كراوه‌، كه‌ به‌چی شێوه‌یه‌ك ده‌درێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ بابه‌ته‌ وه‌ك به‌ڵێنده‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی كۆده‌بینه‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنێتی میكانیزمی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ده‌كه‌ین.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket