riklam

حه‌ملان: 30 رۆژ جارێك مووچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت

ئابوری 02:45 PM - 2019-03-09
.

.

له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردسات وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند, 30 رۆژ جارێك حكومه‌تی عيراق به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رەوانە دەکات.

رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردسات رایگه‌یاند: تا پێش پشووی نەورۆز مووچەی تەواو وەزارەتەكان دابەشدەكرێت بڕیارە لە رۆژەكانی پشووش مووچە دابەشبكرێت.

وتيشي: دابەشکردنی مووچە هەموو ٣٠ رۆژ جارێک بە بێ پاشەکەوت ده‌درێت و دەشڵێت عادل عەبدولمەهدی لێکتێگەیشتنی باشی لەگەڵ هەرێمدا هەیەو حکومەتی عيراق مووچەی سێ مانگی فەوتاوی فەرمانبەران رەوانە دەکات.

لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش رێباز حەملان رایگەیاند: بەم نزیكانە هەموو رێكارەكان دەگیرێتە بەر بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

ئاماژەی بەوەشکرد بەم نزیکانە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی عيراق دەچنە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگەی سۆمۆوە.

PUKmedia کورسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket