riklam

ڕۆڵی یەکێتی لەئاست خواستی جەماوەر

ی.ن.ک‌‌ 02:22 PM - 2019-03-09
.

.

ڕۆڵی یەکێتی لەئاست خواستی جەماوەر و سەقامگیری دا

یەکێتی نیشتمانی کوردستان خاوەن مێژوو و ڕابردوویەکی زێڕینە لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان کە بێ گومان دەسکەوتەکانی ئێستا بەرھەمی خەباتی ھاوبەشی ئەم حیزبە و لایەنەکانی دیکە بووە. لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس و پێکھێنانی حکومەتی یەکگرتووی ھەرێمی کوردستانیش بە ھەمان شێوە شوێن دەستی لە بنیات نانەوەی کوردستان و داڕشتنی نەخشە ڕێگای سەرکەوتن و ھەنگاو نان بەرەو ئاسۆیەکی گەش دیارە. خاڵێکی گرنگی دیکە ئەوەی کە لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، یەکێتی نیشتمانی کوردستان پۆلێک لە پێشمەرگە قارەمانەکانی لە ڕێگای مانەوەی کورد و کوردستان بە خاکی پاکی نیشتمان بەخشیوە و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە شکستی چەتە دڵ ڕەشەکانی داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان ھەبووە.

ئاشکرایە  کە یەکێتی نیشتیمانی  کوردستان لەماوەی دوروست بوونیەوە  بەرزی و  نزمی زۆر بەخۆیەوە  بینیوە بەڵام هەمیشە بە گڕوتینی زۆرەوە هەنگاوی ناوە بۆ خزمەت کردن و بۆ بەرەوپێشچوون ، لەهەموو قۆناخێکدا یەکێتی هەنگاوی گەورەی ناوە و خۆشبەختانە توانیویەتی زۆربەی کات لە ئاستی متمانەی جەماوەرەکەی بێت و  قوربانی بدات بۆ مەبەستی  بەدی هێنانی ئازادی و ژیانێکی ئارام بۆ خەڵکەکەی کە ئەوەش لە ئەصڵدا گەورەترین دەسکەوتە.

ئەگەرچی میللەتی کورد بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە قۆناخی سەختی بڕیوە  بەڵام بە گڕوتینەوە ڕوانیویانەتە داهاتوو بۆ بەدیهێنانی  ئاواتەکانیان و بە ئوومێدەوە چاویان لە یەکیەتی  بووە بۆ دابین کردنی ژیانێکی شایستە ،  وە لە عەینەن کاتدا  مییللەتیش حەقی خۆی بوە کە گلەیی بکات و ترسی هەبێ لە تێکچوونی ژیان و نادادپەروەری بەڵام خۆشبەختانە خەریکە ووردە ووردە ئەو قۆناخە نەخوازراوەی قەیرانی دارایش تێ ئەپەڕێنین و هەموو تاکێکی کورد بە هەناسەیەکی خۆشەوە دەڕوانێتە داهاتوو دووبارە لە نوێوە دەست پێدەکاتەوە.

هەڵبەتە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوبەینەدا دەورێکی ایجابی هەبووە بۆ بڕینی ئەو هەل و مەرجە نالەبارە و بەو پەڕی دڵسۆزیەوە بەو پەڕی لەخۆبووردەییەوە هەنگاوی ناوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو کەشە ، هەمیشە یەکێتی هەوڵی دەستپێشخەری داوە بۆ ڕێکەوتن لەگەل لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووە خەڵکی هەرێمی  کوردستان بگەنە ئامانجە ڕەواکانیان و چیتر ناخۆشی نەچێژن .
وە لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە یەکێتی هەمووکات هەوڵی داوە ئازادی تەواو هەبێت لە ڕادەربڕیندا و لە هەموو ڕوویەکەوە ئازادی هەبوە هەموو کات مەجالی ئەوەی داوە کە ڕەخنەی لێ بگیرێت و سنگی فراوان بوە بۆ ڕەخنەکان و هەمیشە بەخۆیدا چووەتەوە و هەوڵی چاک کردنی کەم و کوڕیەکانی داوە لەهەموو ئۆرگانەکان هەر بۆیەش بە پێم وایه  کە یەکێتی هەموو کات سەنگ و قورسایی خۆی پاراستوە لەهەموو ڕوویەکەوە.

ئه‌رده‌ڵان ره‌فیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket