riklam

جه‌مال غه‌مبار له‌سۆرانه‌وه‌ نوێترین دیوانی ئیمزاده‌كات

ئەدەب وهونەر 02:11 PM - 2019-03-09
.

.

له‌سه‌ر بانگهێشتی كتێبفرۆشی مێخه‌ك " له‌شاری سۆران و به‌هاوكاریی رێكخراوی هاوڕێیانی كتێب له‌ره‌واندز ، له‌كۆتایی مانگی رابوردوودا، شاعیر جه‌مال غه‌مبار به‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان و له‌شاری سۆران كۆڕێكی بۆ ئیمزاكردنی نوێترین دیوانی شیعریی "هیشتا فڕینم لێ ده‌تكێ" له‌ شاری سۆران بۆ سازكرا.

له‌كۆڕه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌هه‌وادارانی شیعر ئاماده‌بوون و جگه‌ له‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند تێكستێكی شیعری نوێ ، شاعیر جه‌مال غه‌مبار دیوانه‌ كه‌شی بۆ ئاماده‌بووان ئیمزا كرد .

شایانی باسه‌، كتێبفرۆشیی مێخه‌ك له‌سۆران ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیوانه‌ی شاعیری له‌ئه‌ستۆگرتبوو.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket