riklam

دارایی: بێ پاشەكەوت مووچە دەدرێت

ئابوری 12:50 PM - 2019-03-09
.

.

مووچەی تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكانی هەرێم بێ پاشكەوت تا نەورۆز دابەشدەكرێت و رۆژانی پشووش دەوامدەبێت.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی هەرێم بە PUKmediaی راگەیاند: سبەینێ 10ی ئاداری 2019، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2018ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ پاشەكەوت دابەشدەكرێت، هۆكاری دابەشكردنیشی ئەوەیە كە ئەو لیستەی ناردویانە بە پاشەكەت و بێ پاشەكەوت وردبینیان تێدا كردوە. 

وتیشی: گەنجینەكان سەرقاڵی وردبینین بۆ لیستی مووچەی وەزارەتەكانی ترو هەر وەزارەتێكیش لیستەكان ئامادە بكات و لەگەنجینەكان وردبینی تێدا بكرێت ئەوا مووچەی بێ پاشەكەوتیان پێدەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە كە رۆژانی پشووی گەنجینەو بانك و یەكە ژمێرییەكان دەوامی ئاسایی بكەن تا جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكان بێ پاشەكەوت دابەشبكرێت.

دوێنی 8ی ئاداری 2019، ئەنجومەنی وەزیران كۆبوویەوەو بڕیاری لابردنی مووچەیبێ پاشەكەوتی دەركرد كە لە رۆژی 3ی شوباتی 2016ەوە جێبەجێ كرابوو فەرمانبەران بەپاشەكەوت مووچەیان وەردەگرت.

PUKmedia تایبەت                                              

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket