riklam

موعاره‌زه‌

بابەتی گۆڕاو 12:45 PM - 2019-03-09
.

.

موعاره‌زه‌

- چى زۆر ناخۆشه‌؟
× شله‌ى سارد.
- ئه‌ى له‌و ناخۆشتر؟
× بیبسى گه‌رم.
×××
- كێ زۆر سه‌رى لێ تێك داویت؟
×حیزبه‌كان قوربان.
- ئه‌ى له‌وان زیاتر؟
×ئیعلام.
×××
- چى زۆر خراپه‌ بۆ نه‌خۆش؟
× ئه‌م ده‌رمانه‌ قۆڕانه‌ى بازاڕ.
- ئه‌ى له‌وان خراپتر؟
× ده‌رمانى گژوگیاى ئۆرزدى.
×××
- كێ زۆر سوودمه‌نده‌ له‌ وه‌زعه‌كه‌؟
× ته‌بعه‌ن مه‌سئوله‌كان.
- ئه‌ى له‌وان سوودمه‌ندتر؟
× ژنبراكانیان.
×××
- مه‌سئول حه‌زى له‌ چی یه‌؟
× بێ ئه‌ده‌بى نه‌بێ ماستاو.
- ئه‌ى له‌ ماستاو زیاتر؟
× به‌نزینخانه‌.
×××
- كێ ده‌ستى میلله‌تى بڕى؟
× مه‌علومه‌، ده‌سه‌ڵات.
- ئه‌ى له‌ ده‌سه‌ڵات زیاتر؟
× موعاره‌زه‌.
×××
- كوێ سه‌یاره‌ى زۆر لێ یه‌؟
× مه‌عره‌زه‌كان.
- ئه‌ى له‌وێ زیاتر؟
× زانكۆى سلێمانى.
×××
- ڤێلاكان هى كێن؟
× قیسمێكى كه‌میان هى مه‌سئوله‌كانه‌.
- ئه‌ى قیسمه‌ زۆره‌كه‌ى؟
× هى حاكمه‌كان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket