riklam

ده‌ستبه‌جێ واز لە شێوازێكی خەوتن بهێنە

هەمەرەنگ 11:10 AM - 2019-03-09
.

.

توێژه‌ره‌وان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێك جۆری نووستن زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی ئازار له‌ پشت و ماسولكه‌كاندا.

رێكخراوی خه‌وتن، كه‌ رێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی ئه‌مریكایه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ خه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ده‌ یان له‌سه‌ر لاته‌نیشت ته‌ندروست نییه‌، بۆیه‌ باشترین شێوه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر پشت بخه‌ویت.

ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌سه‌ر پشت بخه‌وێت، ئه‌وا بڕبڕه‌ی پشت و گه‌ده‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ستوونی ده‌بێت كه‌ ئه‌مه‌ش شێوه‌ سروشتییه‌كه‌یه‌، كه‌ له‌ كۆتایدا ده‌بێته‌ هۆی توش نه‌بوون به‌ ئازاری پشت.

خه‌وتن له‌سه‌ر پشت ئه‌وا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ باسمان كرد له‌گه‌ڵ ماسولكه‌كان هیچ فشارێكیان ناكه‌وێته‌ سه‌ر، هه‌روه‌ها به‌ دووریش ده‌بن له‌ كێشه‌ ته‌ندورستییه‌كان.

توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ته‌نها له‌ %8ی خه‌ڵكی جیهان له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌ون، ئه‌وانی هه‌موویان به‌ شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌خه‌ون.

به‌ڵام خه‌وتن له‌سه‌ر پشت بۆ ژنانی دووگیان ته‌ندروست نییه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌ك بخه‌ون كه‌ خۆیان و منداڵه‌كانیان هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له‌ خه‌وتندا ده‌پرخێنن پێویست ناكات له‌سه‌ر پشت بخه‌ون.

له‌ %7 خه‌ڵكی جیهان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر پشت ناخه‌ون توشی ئازاری پشت و گه‌ردن بونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia و/ گۆران قادر
س/ سكای نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket