riklam

بەئادەبوونی سەرۆك كۆمار پەرلەمان كۆدەبێتەوە

عیراق 10:00 AM - 2019-03-09
.

.

بەئادەبوونی سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەكاتەوە

حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرەلمانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕیارە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 9ی ئاداری 2019، بەئادەبوونی د.بەهەرم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و مەدحەت مەحمود سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان لەدوای كۆتایهاتنی پشوو دەستپێبكاتەوە.

وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار وتارێك پێشكەش دەكات، هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەكانی دەسەڵات دەكات بۆ روبەڕووبونەوەی گەندەڵی كارگێڕیی و دارایی.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان، باسی لەوەشكرد كە پەرلەمان گفتوگۆش لەسەر تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەت دەكات.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket