riklam

فه‌ره‌نسا.. ژنانی كورد به‌شداری 8 ی مارس ئه‌كه‌ن

تاراوگە‌‌ 09:03 AM - 2019-03-09
.

.

كۆمه‌ڵه‌ی   ژنانی فه‌ره‌نسی شاری  بۆردۆی فه‌ره‌نسا، به‌ هه‌ماهه‌نگی  له‌گه‌ڵ  رێكخراوی  فیمینیستی كوردی  له‌و شاره‌، به‌بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری  فراوانیان  سازكرد.

یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌شدار بوونی  ژنانی كورد به‌ جلوبه‌رگی كوردی و به‌ سروودی نیشتمانی، بۆ پشتگیری و به‌رزو پڕشكۆ راگرتنی خه‌بات و به‌رخۆدانی ژنه‌ شه‌ره‌فانانی رۆژئاوای كوردستان بووه‌، كه‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وامبوون  له‌  به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی  دره‌نده‌ترین و ترسناكترین  رێكخراوی  تیرۆریست له‌سه‌ده‌ی 21 دا بۆ به‌دیهێنانی داهاتویه‌كی چاكتر و دابینكردنی ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆف.

كۆمه‌ڵه‌ی  ژنانی فه‌ره‌نسی  هه‌ر له‌ روانگه‌ی رێزلێنان له‌  شه‌رڤانان  له‌ رۆژئاوای  كوردستان  هه‌موو ساڵێك  شانبه‌شانی  ژنانی كورد  گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان  ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

PUKmedia حه‌مه‌ عوسمان-فه‌ره‌نسا

 

3.jpg

2.jpg

4.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket