riklam

شاره‌زوور حه‌بیبه‌ خاتوون له‌ ئامێز ده‌گرێت

ئەدەب وهونەر 10:30 PM - 2019-03-08
.

.

وا بڕیاره‌ له‌ مانگی داھاتوودا فێستیڤاڵی حه‌بیبه‌ خاتوون سازبكرێت كه‌ چالاكیه‌كی تایبه‌ت به‌ شیعر و چیرۆكه‌ و بۆ سێیه‌مین ساڵیه‌تی ڕێكخراوی ته‌ژنه‌ ئه‌نجامی ده‌دات.

فێستیڤاڵه‌كه‌ چالاكیه‌كی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریه‌و چه‌ندین بڕگه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ دا چیرۆكنووس  وشاعیرانی (سنووری پارێزگای سلێمانی،پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌،ئیداره‌ی گه‌رمیان،ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین،شاره‌زوور،سه‌یدسادق،پێنجوێن،خورماڵ،زه‌ڕایه‌ن،عه‌ربه‌ت،ھه‌ورامان) ده‌توانن به‌شداربن.
چه‌ند مه‌رجێك دیاریكراوه‌ بۆ به‌شداربوون:

ده‌قه‌ شیعرییه‌كان له‌ ٥ لاپه‌ڕه‌ تێپه‌ڕنه‌كات و ده‌قی چیرۆك له‌ ١٢ لاپه‌ زیاتر نه‌بێت.

•له‌سه‌ر به‌شداربوو پێویسته‌ بابه‌ته‌كه‌ی به‌ pdf و word له‌گه‌ڵ سیفی تایبه‌تی خۆیدا بنێرێت بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه‌،یاخود له‌سه‌ر cd بیگه‌یه‌نێته‌ ده‌ست ڕێكخراوی ته‌ژنه‌.

•ده‌قی ھه‌ر به‌شداربوویه‌ك مه‌رجه‌ به‌ فلته‌ری لیژنه‌ی باڵای ھه‌ڵسه‌نگاندندا تێپه‌ڕێت.

•نابێت ده‌قی به‌شداربوو له‌ھیچ سایت و گۆفار و ڕۆژنامه‌یه‌كدا بڵاو بووبێته‌وه‌.

•ده‌قی به‌شداربووان نابێت به‌شداری فیستیڤاڵی دیكه‌ی كردبێت.

•به‌شداربوو پێویسته‌ ته‌مه‌نی سه‌روو ٢٠ ساڵ بێت.

له‌ كۆتاییدا  ھه‌ر كه‌س خوازیاری به‌شداریكردن بێت پێویسته‌بابه‌ته‌كه‌ی بنێرێ بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ی تایبه‌ت به‌ فێستیڤاڵ [email protected]

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket