riklam

كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دیاری كرا

ئابوری 09:45 PM - 2019-03-08
.

.

به‌غدا بڕی 522 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و بڕیاریشه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.

له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌غدا 522 ملیار دیناری ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و بڕیاریشه‌ به‌ر له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت.

وتیشی: هه‌رچه‌ند چه‌ند ڕۆژێك پشووه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی هه‌وڵده‌دات تا پێش جه‌ژنی نه‌وزۆر مووچه‌ دابه‌شبكات.

 پێشتریش PUKmedia  له‌زاری د.ئه‌حمه‌د سه‌فار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڵاویكردبووه‌ كه‌ تا دوو ڕۆژی دیكه‌ به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، ده‌بێت مانگانه‌ به‌غدا بڕی 522 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket