riklam

خاتوو شاناز بەشداری چەند چالاكییەكی 8ی مارس دەكات

ژنان‌ 04:55 PM - 2019-03-08
.

.

رۆژی 8- 3 - 2019 خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەشاری سلێمانی بەشداریكرد لە چەند چالاكییەكی جیاجیادا كە بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە رێكخرابوو .

لەسەرەتادا بەشداریكرد لەكۆنفرانسی یەكێتی ژنان و تۆڕی نێودەوڵەتی دژی توندوتیژی ژنان لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی و هەرلەچوار چێوەی ئەو كۆنفرانسەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەی نمایشێكی شانۆگەری بوو كە تایبەت بوو بە ئازار و كۆژانەكانی ژنانی كورد لە كۆمەڵگەدا .
لە میانەی چالاكیەكان لەهۆڵی تەوار خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشداریكرد لەكردنەوەی پێشەنگایەكی شێوەكاری و كاری دەستی خانمانی دەستڕەنگین.

هەر لەوچوارچێوەیەشدا خاتوو  شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەشداریكرد لە پێشانگەی شێوەكاری هونەرمەند ( تارا محەمەد )كەبەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان رێكخرابوو .
لەوێستگەیەكی تری تایبەت بەچالاكییەكانی رۆژی 8 ی مارس ، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەدەزگایی ( رۆشنبیریی جەمال عیرفان ) لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لە مەراسیمی رێزلێنان لەچەند ژنێكی خاوەن ئەزموونی كورد .

پاشان لە چالاكیەكی تردا كەبەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان رێكخرابوو ، بەئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوی یەكێتی ژنان و چالاكانی مەدەنی بواری خەباتی ژنان،لەژێر دروشمی ( ژنان پێگەی كۆمەڵگەن ) ماراسۆنێكی تایبەتی خانمان بەڕێوەچوو كە لە لایەن رێكخراوی ماراسۆنی سلێمانی و رێكخراوی یەكێتی ژنان بۆ خانمانی وەرزشكاری سلێمانی رێكخرابوو ،پاشان خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەڵاتی سەركەوتنی بەخشییە ئەو خانمانەی كەلە ماراسۆنەكەدا پلەكانی یەكەم و دووەم و سێییەمیان بەدەستهێنابوو .

دواتر لە لێدوانێكی رۆژنامەنوسیدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەرۆژی جیهانی ژناندا پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی ژنانی كوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی كردو هیوای خواست كە رۆژێك بێت كە خەباتی ژنان بەئامانجە رەواكانی خۆی بگات و ژن و پیاو بەیەكسانی لەكۆمەڵگە پێكەوە لەچوار چێوەی رێز و بەها كۆمەڵایەتییەكان درێژە بەژیانێكی هاوچەرخ و مەدەنی بدەن .

هەرلەدرێژەی ئەو لێدوانە رۆژنامەنوسییەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆز بایی رۆژی 8ی مارسی لە ژنانی شەڕڤان لە رۆژئاواكردوو رایگەیاند : ئەوان بەئازایەتی و قارەمانێتی و فیداكارییان بۆ جیهانیان سەلماند كە ژنانی كورد شان بەشانی پیاوان دەتوانن بەرگریكاری سەرسەختی پاراستنی خاك و ووڵات بن.

 
PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket