riklam

كۆمیتەی ئەڵمانیا سەردانی كونسوڵخانەی گشتی عیراق دەكات

جیهان 12:42 PM - 2019-03-08
.

.

بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکان وهەماهەنگی باشتری نێوان کونسوڵخانەی گشتی عێراق لەفرانکفۆرت وکۆمیتەی ڕێکخستنی ئەڵمانیای یەکێتی نیشتمانی کوردستان  وەفدێكی کۆمیتە بەسەرۆکایەتی هەڤاڵان دلێر سەیدە بەرپرسی کۆمیتە بەهاوڕێیەتی هەڤاڵانی کۆمیتە کاروانی موهەندیس کارگێڕی بەشی ڕێکخستن و شێخ ئەحمەد بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ماینزسەردانی کونسوڵیەتیانکردو لەلایەن دکتۆر محەمەد مستەفا کونسوڵی گشتی عێراق لەفرانکفۆرت بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.

دواتر لەگفتوگۆیەکی دۆستانەداپرسی ڕەوەندی عێراقی بەگشتی وبەتایبەتی کوردی قسەو گفتوگۆی لەسەرکراو ڕۆڵ و خزمەتگوزاریەکانی کونسوڵیەت لەچارەسەرکردنی کیشەو ئاستەنگەکانی بەردەم ڕەوەندی کوردی تاووتوێکرا.

وەفدی کۆمیتە جەختی لەبەتەنگەوە هاتنی کونسوڵیەت و کارئاسانی و هاوکاری هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ناوەڕاست و خوارووی ئەڵمانیا کردەوەو هیواشیان خواست لەسەر ئاستی بالوێزخانەو ئەڵمانیاش هەماهەنگ و هاوکاری ڕەوەندی کوردی بن و کێشەکانیان چارەسەربکەن و کارئاسانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بکەن.

لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتی فرانکفۆرت خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ ئەم سەردانەو بەگرنگ و پڕبایەخی دایەقەلەم پێشی وابوو ئەم سەردانانە گرنگی تایبەتی خۆی هەیەو وەک ئەو وتی پشتیوانیشە بۆ باڵوێزخانە لەهەمان کات ئامادەباشی خۆشیان نیشان دا بۆ پشتیوانی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیتەی ڕێکخستنی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەلمانیا .

PUKmedia ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ڕێکخستنی ئەلمانیای (ی.ن.ك)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket