riklam

سپرایزێكی جیاواز لە بەختیار ساڵح و میران عەلییەوە

ئەدەب وهونەر 11:47 AM - 2019-03-08
.

.

لەنوێترین كاریاندا هەردوو هونەرمەندی لاو بەختیار ساڵح و میران عەلی، بەشێوەی دوێت بەرهەمێكی بەهارە بڵاودەكەنەوە.

لەوبارەیەوە هونەرمەند میران عەلی بە PUKmedia ی راگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەرهەمێكی بەهارە بەشێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند بەختیار ساڵح بڵاوبكەینەوە كە گۆرانییەكی شادی فۆلكلۆرە و دەیكەینە دیاری جەژنی نەورۆز بۆ هەوادارەكانمان.

وتیشی: بەرهەمەكە كاری تۆماركردن و ڤیدیۆ كلیپی تەواو بووە و كاری دەرهێنانی لەلایەن ڤینۆ پرۆدەكشنەوە بۆكراوە، تەنها كاری مۆنتاژ و میكسی ماوە.

لەبارەی بیرۆكەی ئەنجامدانی دوێتەكەوە هونەرمەند میران عەلی وتی: دوای ئەوەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بەختیار ساڵح دوێتێكمان بڵاوكردەوەو دەنگێكی باشی دایەوە لەناو هەوادارەكانماندا و لەكۆنسێرتەكەشمدا بەهەمان شێوە لەگەڵ كاك بەختیار بەرهەمێكی دوێتمان پێشكەشكرد، بۆیە بڕیارماندا كاریكَی هاوبەش پێكەوە بكەین، بەرهەمەكەش میلۆدییەكەی فۆلكۆرە و بەختیار ساڵح دەستكاری كردووە.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket