riklam

كۆمیتەی بەریتانیا ئاهەنگێك بۆ ژنانی كورد سازدەكات

تاراوگە‌‌ 10:57 AM - 2019-03-08
.

.

بەبۆنی رۆژی جیهانی ژنانەوە كۆمیتەی رێكخستنی بەریتانیا لە شاری لەندەن  بۆ بەرز راگرتنی ئەو ڕۆژە و رێزنان لە ژنانی كورد و رۆڵیان لە خەباتی رزگاری خوازی گەلەكەمان ئاهەنگێكی لەمەڵبەندی رۆشنبیری كورد سازكرد.

سەرەتای ئاهەنگەكە ‌بە ساتێك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و  پاشان وتاری كەرتی لەندەن لەلایەن خاتوو دڵۆڤان عوسمانەوە خوێندرایەوەو دواتر لەلایەن خاتوو ئاشنا جەلال كارگێڕی كۆمیتەوە چەپكە گوڵ و ریزلێنانی خوێندنگا كوردییەكان كرا، جگە لەوەش چالاكییەكە بەپێشكەشكردنی چەندین چالاكی جۆراو جۆر رازێنریەوە.


PUKmedia  رێبوار ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket