riklam

رەفعەت عەبوڵڵا: ژنان هاوشانی پیاوان خەباتیان کردوە

ژنان‌ 10:41 PM - 2019-03-07
.

.

رەفعەت عەبوڵڵا لە رۆژی جیهانی ژناندا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ژنانی کوردستان دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە................

بەبۆنەی ۸ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، گەرمترین پیرۆزبای خۆم ئاراستەی ژنان و ئافرەتانی کوردستان ئەکەم، خوازیارم ئەم رۆژە جیهانیە ببێتە هاندەرێک بۆ کەم کردنەوەی جیاکاری رەگەزی و ژنان وەک لایەنێکی سەرەکی ژیان هاوشانی پیاوان بە تەواوی ئەومافانە بگەن کە زۆر جار بە هۆیی دابوو نەریتی چەوتو رێگرە کۆمەڵایەتێکان و هەژموونی پیاوسالاری لێیان زەوت کردوون.

بێگومان کۆمەڵی کوردەواری خاوەی بەها و کەلتوری هاوبەشە لە نێوان هەردوو رەگەزدا، هەر ئەمەش وای کردووە ژنان لە کوردستاندا ئازایانە هاوشانی پیاو خەبات دژی دوژمنانی کورد ئەنجامبدەن و لە ژیانی فەرمان رەوایشدا لە ئەرک و بەرپرسیارێتی گەورەدا رۆڵی سەرەکیببینن.

ئەو غەدرانەی لە ژنان ئەکرێت بەهۆیی بێ توانای ژنانەوە نیە ،بەڵکو ئەقڵی داخراوی پیاوە توانای قبوڵکردنی توانای ژنانی نیە،لەم یادەدا داواکارم ئەو یاسایانەی کە رێگرن لەبەردەم توندوتیژی دژی ژنان کاری تەواویان پێ بکرێت و حکومەتیش گرنگی زیاتر بەتواناکانی ژنان بدات،جاركی ترپیرۆزە  رۆژی جیهانی ژنان.

 

رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket