riklam

ئەڵمانیا.. پێشانگایەک لەسەر ژنانی شەرڤانی کۆبانی

ژنان‌ 10:26 PM - 2019-03-07
.

.

لەچوار چێوەی یادکردنەوەکانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان دا لەناوەندی پێکەوە ژیانی کوردو ئەڵمان هونەرمەند ئیسماعیلی ماملێ پێشانگایەکی فۆتۆگرافی دیکۆمێنتاری تایبەتی بەژنە تەوارە شۆڕشڤانەکانی کۆبانێ کردەوە.

پێشانگاکە جگە لەهەندێک زانیاری لەسەر مێژووی کۆبانی، وێنەکان زمانحاڵی خۆڕاگری و قارەمانێتی ژنانی کۆبانی بوو لەشەری مان و نەمانی کۆبانیدا.

هاوکات فلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژنانی شەرڤانی کۆبانی پێشکەش کرد فلمەکە بارگاوی بوو بەچەندین دیمەنی شەڕو هەڵمەت و خۆڕاگری ئەو ژنانەی کە بونە سونبولی قارەمانێتی و جێی شانازی نەک تەنیا بۆ کورد بگرە بۆ هەموو جیهان.

جگە لەئاماژەدان بەچەند چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنوسی فەرەنسی و ئەڵمانی و ئیرانی کە تێکڕا شایەتحاڵی خۆڕاگری و بەرخودانی ژنانی کۆبانی بوون..

هونەرمەند ئیسماعیلی ماملێ لەگەڵ نمایشی فلمەکەدا ڕونکردنەوەی پێویستی ئەداو ڕاشیگەیاند وێنەکان لەفەیسبوک و چەند کەناڵێکەوە وەرگیراوەو فلمەکانیش بەهەماب شێوە وەک ئەو وتی مەبەست ئەوە بووە پەیامی گەورەیی و سونبولەکانی کۆبانی لەیادی ڕۆژی جیهانی ژنان دا بکەمە پەیامێک بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر پێگەو توانای ژنانی کورد.

وتیشی؛ شەری کۆبانی و قارەمانێتی شەرڤانان و ئەو ئەزمونەی کۆبانێ سنورەکانی سڕیەوەو ئەگەر بەشداری و بەهانا چونی هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ڕۆژهەڵات لە ١٩٨٢دا بەیەکەمین هێزی پشتیوان ناسرابێ  ئەوا چوونی پێشمەرگە بۆ بەهانا چوونی شەرڤانانی کۆبانی دەتوانین بڵێین دووەمین هێزی پشتیوان بوو..

لەفلمەکەدا چەندن داتای قوربانیەکان و شەهیدان و بریندارانی کۆبانی خرابووە بەرچاو..دواتر گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەو پرسیار گەلێک لەسەر باتەکە وروژێندرا..

 PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

فۆتۆ.. تایەر باراوی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket