riklam

عومەر فەتاح: پشتیوانی لە ژنان ئەرکی هەموانە

ی.ن.ک‌‌ 10:20 PM - 2019-03-07
.

.

عومەر فەتاح کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێرۆزبایی ٨ی مارس لە ژنانی کوردستان دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە.................

بەبۆنەی (8) مارس، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی لە ژنانی سەربەرزی كوردستان لە هەموو بەشەكانی كوردستان دەكەم.  پیرۆزبایی گەرم  لە دایك و هاوسەرو خوشكی سەربەرزی شەهیدان و  ژنانی دونیا و هەموو ئەو ژنە تێكۆشەرانە دەكەم، كە شانبەشانی پیاوان بۆ ئازادی و رزگاری كوردستان و مرۆڤایەتی خەباتیان كردووەو قوربانیان داوە.

   لە (28) ساڵی ڕابوردودا، هەنگاوی بەرچاو نراوە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی ژنان لە كوردستان، بەڵام هێشتا كێشە‌و گرفتی زۆر ماون، كە دەبنە هۆی چەوساندنەوەو غەدركردن لە مافەكانی ژنان. بۆیە خەباتی ژنان‌و ئازادیخوازان بۆ پشتیوانی خەباتەكەیان ئەركی هەموولایەكە، بۆ ئەوەی باشتر ژنان بتوانن بێنەپێشەوەو رۆڵ بگێڕن لەهەموو بوارەكاندا. 

دووبارە (8)ی مارس لەهەموو ژنانی سەربەرزی كوردستان پیرۆزە.

عومەر فەتاح

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket