riklam

یەکێتی پشتیوانی خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنانە

ی.ن.ک‌‌ 09:36 PM - 2019-03-07
.

.

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە پیرۆزبایی نامەیەک ئاڕاستەی ژنانی کوردستان دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە........

بەبۆنەی هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی لە ژنانی كوردستان دەكەین، بەدەرفەتیشی دەزانین، جارێكی تر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی لەمێژینەو بێدرێغی خۆی بۆ خەباتی یەكسانیخوازانەی ژنانی كوردستان دووپاتدەكاتەوە، بەئامانجی چەسپاندنی مافەكانی ژنان‌و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان‌و هاتنەپێشەوەیان لە بوارە گرنگەكانی ژیانی كوردەواریدا.

  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئەمڕۆ، پاڵپشتی خەباتی ژنان بووە، بەكردەوەش، لەچەسپاندنی مافەكانی ژنان، هەر لەگۆڕینی یاسای باری كەسێتییەوە، هەتا دیاریكردنی ڕێژەی لە(30%) ئەندامانی پەرلەمان، لەبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان، لەگەڵ دەستەبەركردنی چەندین مافی جۆراوجۆری دیكەی مەدەنی، یەكێتیی لەم رێڕەوەی خەباتدا بێ‌ پەروا پشتیوانی كچان‌و ژنانی كوردستان بووە.

  لە باشوری كوردستانیشدا، ژنان دەستكەوتی دیاریان بەدیهێناوە. لەهەڵبژاردندا وەكو پیاوان بەشداری دەكەن. لەپەرلەماندا كاریگەرن. لەسەنگەری بەرەنگاریشدا، بەشدارن‌و شەهیدیشیان داوە، بەڵام  هێشتا خەبات بۆ چەسپاندنی مافەكانی ژنان زۆر ئەركی ماوە، كە پێویستە هەموو لایەنە پێشكەوتنحوازەكان‌و ئازادیخوازان پشتیوانی خەباتی ژنان بن. 

دووبارە هەشتی مارس لە هەموو ژنانی كوردستان پیرۆزبێت.

 

PUKmedia راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket