riklam

خاتوو شاناز بەشداری یادی ڕاپەرین و 8ی مارس دەکات

ی.ن.ک‌‌ 07:48 PM - 2019-03-07
.

.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لە بیرەورەی 28 ساڵەی راپەڕین و 8 مارس رۆژی جیهانی ژنان.

رۆژی 7 /3/2019 لە شاری سلێمانی (خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) لە پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی، بەشداریكرد لەمەراسیمی یادو بیرەوەری 28 ساڵەی راپەڕینی ئازاری ساڵی 1991ی گەلەكەمان و یادی 8 مارسی رۆژی جیهانی ژنان .

لەو كەرناڤەڵەدا كەلەپەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی سلێمانی سازكرابوو ، تێیدا خوێندكاران بەچەند چالاكییەكی جیای هونەری و كللتوری و نمایشكردنی جلوبەرگی رەسەنی كوردی سەرجەم پارچەكانی تری كوردستان، یادو بیرەورەی 28 ساڵەی راپەڕین و رۆژی جیهانی ژنانیان بەرزو پیرۆزكرد.

هەرلەدرێژەی چالاكییەكانی بیرەوەری راپەڕین و رۆژی جیهانی ژناندا (خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) لەگەلەری ئازاد شەوقی لەشاری سلێمانی، بەشداریكرد لە پێشەنگەی نمایشكردنی هونەری دەستڕەنگینی خانمانی ناوماڵ ، كەلەلایەن (بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی و رێكخراوی رۆشنبیری كۆمەڵایەتی خانزاد) بۆ خانمانی دەستڕەنگینی ناوماڵ رێكخرابوو.

PUKmedia فۆتۆ/ ئازا ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket