riklam

عیراق به‌ ستراتیجی نوێ به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه‌

عیراق 05:22 PM - 2019-03-07
.

.

عیراق قۆناغێكی نوێی بۆ ده‌ستپێكردنی ستراتیجییه‌ته‌كه‌ی بۆ  رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستپێده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن راوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له‌ 19 ی شوباتی رابردوو دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك تێیداو گفتوگۆكردن له‌سه‌ری پێشكه‌شكرا.

راسته‌وخۆ تیمێكی تایبه‌ت ده‌ستده‌كات به‌ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی ستراتیجییه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌ هاوكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌ چوارچێوه‌ی ستراتیجییه‌تی قۆناغی دوای داعش.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. عه‌لی عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی تیمی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیجییه‌ته‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

كاتی ستراتیجییه‌ته‌كه‌
هه‌رله‌باره‌ی كاتی جێبه‌جێكردنی ستراتیجییه‌ته‌كه‌ د. عه‌لی عه‌بدوڵڵا وتی: كاتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ دوو بۆ سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ 5  بۆ 10 ساڵ ده‌بێت.

 ئه‌و لایه‌ن و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ ستراتیجییه‌ته‌كه‌ ده‌یانگرته‌وه‌

هه‌رله‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ ئه‌م ستراتیجییه‌ته‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، سه‌رۆكی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی ده‌بێت، هه‌تا دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن و ئه‌وقاف و دامه‌زراوه‌ رۆشنبیری و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا هه‌یه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ربه‌ كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی تر.
 
ئامانجی پڕۆژه‌كه‌

هه‌رله‌باره‌ی گرنگی پڕۆژه‌كه‌ عه‌لی عه‌بدوڵڵا وتی: كه‌رتی په‌روه‌رده‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌رتانه‌ی كه‌ ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ستراتیجییه‌ته‌كه‌ رۆڵی گرنگی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌رتانه‌ی كه‌ ئه‌م ستراتیجییه‌ته‌ ده‌یگرێته‌وه‌و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و بنیاتنانی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌كات، كه‌ له‌رێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیروهزری توندڕه‌وی و رق و كینه‌ ده‌توانێت عه‌قڵییه‌ت و بیری توندڕه‌وی و تیرۆر له‌ كۆمه‌ڵگا له‌ناوبه‌رێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ قۆناغی بنه‌ڕه‌تییه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و كۆتایی هێنان به‌ بیری توندڕه‌وی و رق و كینه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.

PUKmediaتایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket