riklam

بەغدا پارەكە رەوانە دەكات و هەرێمیش مووچە دابەشناكات

ئابوری 04:06 PM - 2019-03-07
.

.

بەغدا بڕی 522 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پێشمەرگە رەوانە دەكات و حكومەتی هەرێمیش مووچەی فەرمانبەران دابەش ناكات.

د.ئەحمەد سەفار سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت PUKmediaی وت: بەیانی ئەمڕۆ 7ی ئاداری 2019، لەبارەی رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پێشمەرگەر پەیوەندیم بەوەزارەتی دارایی عیراقەوە كردوە.

وتیشی: وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندنم تا دوو رۆژی تر بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پێشمەرگە رەوانە دەكەن.

بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عیراق كە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە پەسەندكراوە، دەبێت مانگانە بەغدا بڕی 522 ملیار دینار بۆ فەرمانبەران و هێزەكانی پێشمەرگە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

رەوانە كردنی بڕی 522 ملیار دینار  بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عیراق بۆ هەرێم لەكاتێكدا كە دەبوایە لە رۆژی 5ی ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی هەرێم دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی دەستپێبكردایە، بەڵام ئەمڕۆ كە 7ی ئادارە هێشتا وەزارەتی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوەو ناشزانرێت كەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەكرێت.

هەر لەوبارەیەوە  ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بە PUKmediaی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی كە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت، بەڵام تا ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وەرنەگرتووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لیستی مووچەی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو و مانگی 1 ی ئەمساڵی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەی گەنجینەكان كراون و لەچاوەڕوانی ئەوەداین كەلە گەنجینەوە ئاگادارمان بكەنەوە بچین پارەكە وەربگرین.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia پارەی پێویست لە گەنجینەكاندا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵام لە لایەن وەزارەتی دارییەوە هیچ بڕیارێك بۆ گەنجینەكان نەچووە تا دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە كە یەكەم وەزارەتە دەستپێبكات، ئەوەش هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 ساڵی رابردووە.

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket