riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ دواده‌كه‌وێت

ئابوری 10:50 AM - 2019-03-07
.

.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاربوو هه‌موو 5ی مانگێك ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم تا ئه‌مڕۆ 7-3-2019 ده‌ستبه‌دابه‌شكردن نه‌كراوه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وه‌رنه‌گرتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: لیستی مووچه‌ی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو و مانگی 1 ی ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان كراون و له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌داین كه‌له‌ گه‌نجینه‌وه‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ بچین پاره‌كه‌ وه‌ربگرین.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia پاره‌ی پێویست له‌ گه‌نجینه‌كاندا هه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارییه‌وه‌ هیچ بڕیارێك بۆ گه‌نجینه‌كان نه‌چووه‌ تا دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌ستپێبكات، ئه‌وه‌ش هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ساڵی رابردووه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket