riklam

بریندارو كوژراوه‌كانی حه‌شد زیاترده‌بن‌

عیراق 09:42 AM - 2019-03-07
.

.

شه‌وی رابرردوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان كاروانێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌نزیك گوندێكی سنوری مه‌خمور كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌یه‌كی تیرۆرستانه‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و برینداربوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌نزیك گوندی كه‌له‌شخان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی باقرتی سه‌ربه‌قه‌زای مه‌خموور به‌دووری 20كم ، 3 پاسی چه‌كدارانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق (حه‌شدی شه‌عبی) له‌كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌یاندا له‌موسڵ كه‌وتنه‌ ناو بۆسه‌یه‌كی تیرۆرستانه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 10 چه‌كداری حه‌شد كوژران و زیاتر له‌ 30 چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.

وتیشی: ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد چه‌كیان پێنه‌بووه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ پشوو، ئه‌وه‌ش وایكرد زیانه‌ گیانییه‌كانی حه‌شد زیاتربن، تا هێزێك له‌نزیك رووداوه‌كه‌ چوون به‌ده‌نگیانه‌وه‌و پاشان ته‌رمی كوژراوه‌كان و برینداره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌خموور و كه‌ركوك.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی راشیگه‌یاند: رۆژ دوای رۆژ تیرۆرستانی داعش به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سنوره‌كه‌ چالاكییه‌كانیان زیادبووه‌ و مه‌ترسی زیاتریان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ دروستكردوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket