riklam

مه‌خمور .. حه‌شدی شه‌عبی كه‌وته‌ بۆسه‌ی داعشه‌وه‌

عیراق 11:19 PM - 2019-03-06
.

.

ئه‌مشه‌و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان كاروانێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌نزیك گوندێكی سنوری مه‌خمور كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی داعشه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌نزیك كه‌له‌شخانی نزیك باقردێی  سه‌ربه‌ مه‌خمور، كاروانێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ 150 چه‌كداربوون دوای له‌موسڵه‌وه‌ بۆ خورماتوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ په‌لاماردراون.


وتیشی: به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 10 كوژراو 10 بریندار هه‌یه‌ ژماره‌یه‌كی تریشیان بێسه‌روشوێنن.


رونیشكرده‌وه‌: باسله‌وه‌شده‌كرێت ژماره‌یه‌كی تریان له‌ناوچه‌یه‌كی تری نزیك رووداوه‌كه‌ گه‌مارۆ دراون و دواتر هێزێكی ئه‌منی تر هاتوون و رزگاریان كردون.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و 150 چه‌كداره‌ی حه‌شدی شه‌عبی توركمانن و خه‌ڵكی خورماتوون  بۆ ده‌رهێنانی كارتی زیره‌ك بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان چوونه‌ته‌ موسڵ.


جه‌ختیكرده‌وه‌: ژماره‌یه‌ك له‌برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كراون له‌كه‌ركوك.


PUKmedia سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket