riklam

دوو خوێندكار گوندی هەناران دەبەنە دووبەی

هەمەرەنگ 07:55 PM - 2019-03-06
.

.

دوو خوێندكاری زانكۆی دوبەی لە گوندێكی هەرێم كورتە فیلمێك بۆ ئەتروحەی زانكۆكەیان تۆماردەكەن و بڕیاریشە بەشداری فێستیڤاڵی پێبكەن.

لەوبارەیەوە خوێندكار شاد عەبدولكەریم كە سیناریست و بەهەمهێنەری كورتە فیلمەكەشە بە PUKmedia ی راگەیاند: كورتە فیلمەكە نزیكەی چارەكێك بۆ 20 دەقیقە دەبێت و من هاوڕێیەكم بەناوی تاریق كە خەڵكی لوبنانە بۆ ئەتروحەی زانكۆكەمان بەرهەمیدەهێنین كە زانكۆیەكی ئوستراڵییە و لە دوبەییە.

وتیشی: چەند هەفتەیەك دەبێت بۆ ئەو مەبەستە هاتینە سلێمانی و ستافێكی بەتوانامان كۆكردەوەو ئەمڕۆش لە گوندی هەنارانی خواروو وێنەی كورتە فیلمەكەمان كۆتایی پێهێنا، سوپاسی خەڵكی گوندەكەش دەكەین كە زۆر هاوكارمان بوون، فیلمێمەكە تاڕادەیەك كۆمیدییە و كاری مۆنتاژەكەشی لە دوبەی بۆ دەكەین ناویی كورتەفیلمەكەش ئاهەنگە بەڵام پێدەچێت بیگۆڕین و یەكلا نەبووینەتەوە.

راشیگەیاند: من وەك كوردێك هەمیشە ئەو بیرۆكەیەم هەبوو كە كارێكی لەوجۆرە ئەنجام بدەم و سوپاس بۆ خوا ئەو هەلەم هاتە پێش.

شاد عەبدولكەریم ئاماژەی بەوەشكرد، كورتە فیلمەكە لەسەر ئەركی خۆمان بەرهەمهێنراوەو هیچ لایەنێك سپۆنسەری نەكردووین، جگە لە كۆمپانیای كام پرۆدەكشن و بەڕێوەبەرایەتی سینەمای سلێمانی كە پشتگیری تەاویان كردووین و لێرەوە سوپاسیان دەكەم كە پێداویستییەكانی وێنەگرتنیان بۆ دابینكردین و لە گوندی هەنارانی خواروو كاری وێنەگرتنی بۆكرا و تا ئێستا بڕیارە ناوی كورتە فیلمەكە ئاهەنگ بێت بەڵام پێدەچێت گۆڕانكاری تێدا بكەین

سەبارەت بە نمایشكردنی كورتە فیلمەكەش ئەو خوێندكارە وتی: جگە لەوەی ئەم كورتە فیلمەمان بۆ ئەتروحەی زانكۆ ئامادەكردووە، بڕیاریشە لە دوو مانگی داهاتوودا بەشداری یەەم فێستیڤاڵی پێبكەین و بەشێوەیەكی تایبەتیش لە دووبەی و سلێمانی لەسینەما نمایشی بكەین.


PUKmedia تاژاو محەمەد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket