riklam

ژنێك و 14 منداڵی دیكەی ئێزدی رزگار دەكرێن

جینۆساید‌‌ 05:42 PM - 2019-03-06
.

.

هێزەكانی سوریای دیموكرات لەباغۆز ژنێك و 14 منداڵی ئێزدییان لەدەستی داعش رزگاركرد.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، ئەمڕۆ 6ی ئاداری 2019، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەباغۆزی سوریا لەكاتی ئۆپراسیۆنەكان دژی داعش ژنێكی ئێزدی بەناوی نادیە بەرەكات قاسم و 14 منداڵی ئێزدی ژێر دەستی داعشیان رزگار كردوە كە لەكاتی داگیركردنی شەنگالدا لە 3ی ئابی 2014 لەلایەن داعشەوە رفێنرابوون. 

ئەوەشخراوەتەڕوو كە دوای رزگاركردنیان ئەو ژن و منداڵە ئێزدییانە تەسلیمی ماڵی ئەنجومەنی ئێزدی لەهەرێمی جزیرە كراون. 

PUKmedia لەئاژانسی هاوارەوە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket