riklam

ژنان بە چالاکی یادی 8ی مارس دەکەنەوە

ژنان‌ 05:38 PM - 2019-03-06
.

.

بەبۆنی رۆژی جیهانی ژنانەوە لە شاری سلێمانی و  گەرمیان بۆ بەرز راگرتنی ئەو ڕۆژەو رێزنان لە ژنان چەندین مەراسیم و کۆنفرانس و شەوە ئاهەنگ لە چەندین شوێنی جیایا ڕێکدەخرێن.

لە چوارچێوەی ئەو مەراسیمانەدا رۆژی ٨ی مارس سەعات ٨ی ئێوارە لە تەلاری هونەر چەند ڕێکخراوێک کۆنسێرتێکی خێرخوازی بە بەشداری خانمە هونەرمەند هانی سازدەکەن و داهاتی کۆنسێرتەکەش بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت دەبێت.

هەر بەبۆنەی رۆژی ژنانەوە یەکێتی ژنانی کوردستان لانەی ئارام و تۆڕی نێودەوڵەتی بۆ توندوتیژی دژی ژنان لە سوید کۆنفرانسێک بە دروشمی لە پێناو ئاشتی کۆمەڵدا سازدەکەن، کە رۆژی ٧-٣-٢٠١٩ سەعات ٥ی ئێوارە لە هۆڵی تەوار بەڕێوە دەچێت.

لەو چوارچێوەیەشدا خانمە شێوەکار تارا محەمەد پێشەنگایەکی شێوەکاری دەکاتەوە کە لە ڕێستۆرانتی بلاک هۆڵ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، رۆژی ٨-٣-٢٠١٩ لە سەعات ٣ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و هەتا ١٠ی شەو بەردەوام دەبێت.

هاوکات رێکخراوی هایما بە بەشداری چەند هونەرمەند و شاعیر و موزیکژەنێک شەوە ئاهەنگێک ساز دەکات کە لە ڕێستۆرانت و کافێ شاین بەڕێوە دەچێت، لە رۆژی ٨-٣-٢٠١٩ سەعات ٨ی ئێوارە دەستپێدەکات.

هەر لەو چوارچێوەیەدا راکردنێکی ماوە درێژ بۆ ژنان و کچان بەڕێوەدەچێت کە دەستپێکی لە بەردەم ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی بە دەوری پارکی ئازادیدا دەبێت.

هەرلە رۆژی ٨ی مارسدا نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی گه‌رمیان و ڕێكخراوی هانا-كورد لە چەند چالاکیەکدا تواناکانی ژنان نیشان دەدرێن، ئەم چالاکیانە کە هۆڵی کتێبخانەی گشتی کەلار لە سەعات ٣ی ئێوارە بەرێوەدەچێت.

هاوکات کتێبخانەی گشتی سلێمانی لە رۆژی ٧-٣-٢٠١٩ یادی راپەرینی سلێمانی و رۆژی ژنان دەکاتەوە و چەند چالاکیەکی ئەدەبی و هونەری بەڕێوە دەچێت، کە لەسەعات ١٠ی بەیانی دەست پێدەکات.

هەر لەبەردەوامی چالاکییەکانی 8ی مارسدا سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 8/3/2019 لەدەزگای رۆشنبریی جەمال عیرفان کۆڕێکی شیعری بۆ (قوبادی جەلیزادە) لەژێر ناونیشانی (بەگەردنی 8ی مارسەوە چوار ملوانکە شیعر) رێکدەخرێت.

هاوکات چەندین چالاکی تر هەر بەو بۆنەیەوە سازدەکرێن.

PUKmedia هاژە باست

هەواڵی هاوپپێچ..........

هەواڵی هاوپپێچ..........

هەواڵی هاوپپێچ..........

٥.jpg

٧.jpg

٥ (2).jpg

٤٤.jpg

٧ (2).jpg

٤.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket