riklam

بڵێ ئامین

بابەتی گۆڕاو 02:02 PM - 2019-03-06
.

.

بڵێ ئامین

× یه‌عنى چى ئه‌و قه‌رارمان بۆ ئه‌دات به‌گم؟ خانووى خۆمانه‌ و نایفرۆشین.
ـ تازه‌ ته‌واو رۆڵه‌.. قه‌رار درا و لێ بووه‌وه‌.
× ئاخر چۆن ئه‌بێ ئوستاز؟!
ـ ئه‌بێ و سڵاواتى لێ بده‌.
× به‌سه‌رى ئه‌ولادم هیچى لێ حاڵى نابم.
ـ ئه‌زانى بۆ حاڵى نابى؟ چونكه‌ به‌حرت نه‌دیوه‌ كوڕم.
× به‌حر؟!
ـ به‌ڵێ به‌حر.. ئه‌گه‌ر به‌حرت ببینیایه‌ ئه‌تزانى ئه‌و كه‌شتى یه‌ى كه‌ ساحێبى نه‌بێ، شه‌پۆلى ئاوه‌كه‌ بڕیارى بۆ ئه‌دا چۆن بجوڵێ و بۆ كوێ بچێ...
× تۆش تاقه‌تێكى سه‌یرت هه‌یه‌ گه‌وره‌م!.. من باسى خانووفرۆشتنت بۆ ئه‌كه‌م، جه‌نابت ئه‌یبه‌یته‌وه‌ بۆ سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ و كه‌شتى و به‌حر.
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌ز ئه‌كه‌م به‌حر بیت.
× یه‌عنى چێژ ببینم له‌ ته‌ماشاى كه‌شتى یه‌ بێ ساحێبه‌كان؟
ـ نه‌خێر.. به‌حربه‌ لاى ئه‌هلى ته‌قه‌ڵ یه‌عنى هه‌رچییه‌كیان كرد و برد هه‌قت نه‌بێ به‌سه‌ره‌وه‌.. عه‌یب نه‌بێ قووتى بده‌.
× به‌گم دوعایه‌ك ئه‌كه‌م بڵێ ئامین.
ـ دوعاى چى كه‌لـله‌پووت؟
× خوا من بكات به‌ جاده‌كه‌ى رێگه‌ى بیتوێن و تۆش به‌ وه‌زیرى په‌یوه‌ندیدار.
ـ بۆچى؟
× بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌به‌ده‌ن هه‌قمان نه‌بێ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket