riklam

د.ئەیاد عه‌لاوی: عیراق ده‌توانێت رۆڵی پێشه‌نگی هه‌بێت

عیراق 12:17 PM - 2019-03-06
.

.

د.ئەیاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی له‌ زانكزۆی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: داعش له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ تێكشكێنراوه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین تائێستا هزری داعش تێكنه‌شكێنراوه‌.

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی به‌رده‌م عیراقی نوێ بكرێت و چاره‌سه‌ری گونجاو و ستراتیجییان بۆ بدۆزرێته‌وه‌، چونكه‌ عیراق ده‌توانێت رۆڵێكی پێشه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت.

د.ئەیاد عه‌لاوی وتیشی: ئارامی و سه‌قامگیری عیراق گرنگی بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان هه‌یه‌، بۆیه‌ش هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ عیراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌بێت له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌.

د.ئەیاد  ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته‌ گفتوگۆی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی به‌ هه‌ده‌ردان بكرێت، تا بتوانرێت هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی، وتیشی: عیراق خاوه‌ن ئابورییه‌ك و جوگرافیایه‌كی گرنگه‌ بۆ یه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket