riklam

نوێنه‌ران دانیشتنێكی جیاواز ده‌كات

عیراق 11:53 AM - 2019-03-06
.

.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی نوێنه‌ران بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌بێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 6-3-2019، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌ وتارێكی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ستپێده‌كات، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌ بانگهێشتكردنی گشتی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی له‌ دامه‌زراوه‌كانی وڵاتدا.

بۆیه‌ له‌و دانیشتنه‌دا

-سه‌رۆك وه‌زیران
-سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری
-سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی
-سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌
تێیدا ئاماده‌ده‌بن.

 پێشتریش حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ 9 ی ئازاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌عات 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وشی ئاشكراكرد، دانیشتنه‌كه‌ به‌ حجیا له‌گه‌ڵ دانیشته‌كانی تری نوێنه‌ران له‌ ناوچه‌ی عه‌لاوی به‌غدا ده‌كاته‌ ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌نجامده‌درێت.

PUKmedia به‌دواداچوون
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket