riklam

بۆ والەدروشمەکانی ڕاپەڕین دەکەن؟

بیروڕا 07:36 PM - 2019-03-05
.

.

ڕاپەڕین ومێژوو دروشمی ڕاپەڕین بەشێکن لەتوراسی نەتەوەو میللەت، خاوەندارییەتی بۆخەڵکەو لەخەڵکەوەبووە دژی ستەم وزۆرداری بەعس ،وەک مێژوو قۆناغێکەو سەروەریە بۆهەموان. دوای ڕاپەڕین قۆناغێکی ترەو کارو کاردانەوش پەیوەندی بەقۆناغەکە خۆیەوەهەیە.


هەروەک خەڵک وهێزەسیاسییەکان ڕاپەڕین بۆڕاماڵینی ئەم سیستم ودەسەڵاتەدیکتاتۆرەبوو، دروست بۆقەڵەوکردن ودزی وگەندەڵی نەبوو بۆئازادی وسەربەستی بوو،

بەڵام ئەم قۆناغەکەدوای ڕاپەڕینەو هەموان ڕەخنەو گلەیمان لەحوکمڕانی هەرێم هەیە هەروەک دەوترێت ڕاپەڕین بۆ دزی وگەندەڵی نەکرا.

بەڵام ئەمە بەمانای شێواندنی ئەومێژووە نییەو ناکرێ دروشم و خەباتی گەلێک بێ ئەرزش بکرێت ناکرێت ڕاپەڕین بکرێتە مەهزەلەو نوکتەو گاڵتەپێکردن ، دەکرێت سەرۆک بەرپرس یان شۆڕشگێڕ دزبێت قاچاخچی وخیانەتکاری لێدەرچێت، بەڵام ناکرێ مێژوو ببێتە خاڵی شێواندن و سوکایەتی پێکردن.


هیچ میللەتێک بەو ئاراستە بیرناکاتەوە کەمێژووی بکاتە مایەی پێکەنین و گاڵتەجاڕی، هەروەک وتم ئامانجەکانی ڕاپەڕین چەن کەس وگروپێک بەمەسڵەحەتی خۆیان بەکاریان هێنا ،ئەمە ناکاتە ئەوەی ڕاپەڕین هەنگاوێکی هەڵەبووبێت بەڵکوو ڕاپەڕین وەرچەرخان وهەنگاوێکی زەرووری بوو ئەو قۆناغە خاڵی یەکلاکەرەوە لەنێوان شۆڕش و دەسەڵاتدا لەنێوان خەڵک وبەعسدا ڕاپەڕین بوو.


ئێستا کەقۆناغێکی ترەو هەڵگری شوناس وپێویستی خۆیەتی، نابێت بەدیدی ئێستەوە ڕاپەڕین بشێوێنین و دروشم ومێژووەکە بکەینە مەلەفێکی ناوزڕێنراو ،میلەت ڕاستەو خاوەنی ڕاپەڕینە دزو گەندەڵ وجۆری حوکمڕانی فاکتەرنین بۆشەرعییەتدان بەوشەپۆلە لەخیتابو دروشمەی کە گاڵتە بومێژووەدەکات، لەدنیادا میلەتان دژی حوکمەت وسیتم ڕەخنەدەگرن خۆپیشاندان دەکەن تاڕادەی جنێودانیش ،بەڵام هەرگیز دەست بۆمێژوو شوناس و سەروەریەکانیان نابەن لۆمەی هەمووشت واردە بەڵام تاوانی ڕاپەڕین نییە ئەوەی ئێستاهەیە تاوانی دزوچەتەو گەندەڵکارانە.

 

PUKmedia  دەلیل جمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket