riklam

سەرۆک کۆمار: لە دەرەوەی وڵات گرنگی بە عیراقیەکان بدرێت

عیراق 05:44 PM - 2019-03-05
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح  ئەمڕۆ سێ شەممە 5-3-2019 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت بە ژمارەیەک باڵیۆزی نوێی عیراق.

سەرۆک کۆمار تەئکیدی لە پێویستی ڕاپەڕاندنی کاروباری باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی عیراق بە باشترین شێوە کردەوە، تا وێنەیەکی پڕشنگداری عێراق لەکارەکانیاندا ڕەنگ بداتەوە لە وڵاتانی جیھان، ئەوەشی دووپاتی کردەوە کە سیاسەتی دەرەوەی عیراق بریتییە لە گرنگیدان بە سیاسەتی نەگۆڕی نیشتمانی و پێویستە دەستپێکی کاری باڵیۆزیانی نوێی لە پێناو سەرخستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عیراق بێت.

هەر لە میانی دیدارەکەدا بەڕێزیان ڕایگەیاند کە گرنگی زیاتر بە ھاووڵاتیانی عیراق لە دەرەوەی وڵات بدرێت، ھاوکات ھەوڵی تەواو بخەنەگەڕ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ ڕاپەراندنی کاروبارەکانیان بەپێی توانا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکە نوێیەکەیاندا و پشتگیری خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.

لەلای خۆیانەوە باڵێۆزانی نوێی عیراق دووپاتی خستنەگەڕی گشت تواناکانیان کردەوە، تا ببێتە ھۆکاری بەرزکردنی ناوی عێراق لە ناوەندە نێو دەوڵەتییەکاندا.

mb71.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket