riklam

خانسور: هێشتا 300 هاووڵاتی ئێزیدی له‌ناو دۆزه‌خی داعشدان

عیراق 04:40 PM - 2019-03-05
.

.

چالاكوانێكی كوردانی ئێزیدی دواهه‌مین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه‌ ئیزیدیانه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌له‌لای داعشن و با له‌ ناهه‌مواری ژیانیان ده‌كات.


حسێن خانسور، چالاكوانی دیاری ئێزیدیه‌كان، به‌ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاندوه‌:" تاكو ئێستادا 300 هاووڵاتی ئێزیدی له‌ژن و منداڵ له‌ژێر ده‌ستی داعشدان و له‌ناو دۆزه‌خی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ ره‌نجده‌كێشن".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" پێشتر هه‌زار هاووڵاتی بوون به‌ڵام به‌هۆی بۆردومان و شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ به‌شێكی زۆریان كوژراون".


كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌:" له‌سه‌روبه‌ندی ئازادكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 50 كچ وژنه‌ئێزیدی تێدا بووه‌ سه‌ریان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بڕدرابوون".


خانسور، ره‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی عیراق گرتووه‌و، ووتویه‌تی:" حكومه‌تی عیراق تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ هیچ هه‌وڵێكی جدی له‌خۆی پیشانبدات بۆ ئازادكردنی ئه‌و هاووڵاتیه‌ ئێزیدیانه‌".


PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket