riklam

حكومه‌تی عیراق پاره‌ی سێ ساڵی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم ده‌نێرێت

ئابوری 03:32 PM - 2019-03-05
.

.

دادگای ره‌سافه‌ بڕیاریدا به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2014 تاوه‌كو 2016.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ رێبین شه‌مامكی، پارێزه‌ری خۆبه‌خشی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "دادگای ره‌سافه‌ی به‌غدا بڕیاریدا پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016 خه‌رجبكرێت.

وتیشی: توانیمان كه‌یسه‌كه‌ له‌ دادگایی ره‌سافه‌ ببه‌ینه‌وه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی دادوه‌رانی دادگاكه‌ پشتیوانی له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌رایی به‌غدایان كردو سكاڵاكه‌كه‌ی جوتیارانی هه‌رێم سه‌ركه‌وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراقه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ته‌میز ناكرێته‌وه‌و بریاری كۆتایی وه‌رگرتووه‌.

تائێستا ھه‌ندێك له‌ جوتیارانی ھه‌رێمی كوردستان پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2014 یان وه‌رنه‌گرتوه‌، ھه‌روه‌ھا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی ساڵه‌كانی 2015 و 2016 و 2017 خه‌رجنه‌كراوه‌و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كرێت به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم  دوای 30 رۆژ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5 ئازاری 2019 دادگای ره‌سافه‌ بڕیاریدا تانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ره‌تبكاته‌وه‌، به‌وه‌ش ده‌بێت له‌دوای تێپه‌ڕبوونی 30 رۆژ به‌سه‌ر ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌دا حكومه‌تی عیراق شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم بنێرێت.

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

99.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket