riklam

بۆ ئه‌وه‌ى حیزبه‌كه‌ نه‌فه‌وتێ

بابەتی گۆڕاو 01:49 PM - 2019-03-05
.

.

بۆ ئه‌وه‌ى حیزبه‌كه‌ نه‌فه‌وتێ

باش: له‌گه‌ڵ ره‌فیقێكى كۆنه‌ساڵدا بچیت بۆ ده‌رمانخانه‌.
خراپ: ئه‌و حه‌بى ڤیاگرا بكڕێ.
خراپترین: تۆ ڤازه‌لین.
*****
باش: وێنه‌ى سێ كه‌سایه‌تى زیره‌ك بنێرى بۆ گۆڤارێك.
خراپ: بنووسیت ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕاست نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌.
خراپترین: نه‌ناسراوه‌كه‌ خۆت بى.
*****
باش: ته‌له‌فونت بۆ بكه‌ن بڵێن ژنه‌كه‌ت شكور نه‌جاتى بوو.
خراپ: دوو كچى سووروسپى و چاوشینى بووه‌.
خراپترین: تۆ خۆت ئه‌سمه‌رێكى قژ لوول بیت.
*****
باش: زۆرى خۆش بووێى.
خراپ: پێت بڵێ نێره‌كه‌ر.
خراپترین: خۆت گاجووت بیت.
*****
باش: به‌ پڕتاو باوه‌شت پیابكا و ده‌ست بكا به‌ ماچ و مووچت.
خراپ: تۆ سڵ بكه‌یته‌وه‌ وا بزانیت ئه‌نفلۆنزایه‌تى.
خراپترین: نه‌خێر سیلى بێت.
*****
باش: دڵخۆشیت بداته‌وه‌ بڵێ پێویست ناكات ئه‌وه‌نده‌ ره‌شبین بیت.
خراپ: نه‌خۆشه‌كه‌ت.
خراپترین: خۆت دكتۆرى ده‌روونى بیت.
*****
باش: پێت بڵێن تۆ هه‌ڤاڵێكى زۆر فیداكارى.
خراپ: تكایه‌ ئیستیقاله‌ بكه‌.
خراپترین: بۆ ئه‌وه‌ى حیزبه‌كه‌ نه‌فه‌وتێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket