riklam

سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكید له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق و ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه‌

عیراق 01:37 PM - 2019-03-05
.

.

سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5-3-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خاتوو دینیس ناتالی و شاندی یاوه‌ری.

له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ عێراق خوازیاری به‌ھێزكردن و په‌ره‌پێدانی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانێتی له‌گه‌ڵ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ گشت بواره‌كاندا به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌شه‌كانی ھه‌ردوو وڵات بكات.

سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ عیراق له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر و ھاریكاری و به‌شداریكردن له‌ دۆسێی گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دووباره‌ ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كان به‌رز نرخاند.

لای خۆیه‌وه‌ی خاتوو ناتالی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پرۆسه‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی له‌ عێراق دووپات كرده‌وه‌، ھاوكات ئاماژه‌ی به‌ وه‌كرد كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شدارییه‌كی كارا ده‌كات له‌ پشتیوانیكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ پێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كراوه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

mb68.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket