راپه‌ڕین.. به‌ڵام به شێنه‌یی تر
بیروڕا 12:43 PM - 2019-03-05.
هۆكاره‌كانی راپه‌ڕین زۆرن كۆن و نوێ، كۆنه‌كه ئه‌وه‌یه كه گه‌لی كوردستان زوڵمی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر بوو. زوڵمی به‌عس گه‌یشتبووه لوتكه‌ی خۆی به جۆرێك ده‌شێ بڵێین به‌عسیزم لوتكه‌ی فاشیزم و شۆڤێنیزم و تۆتالیتاریزم و كۆمه‌ڵێك لیزمی تر بوو له دژی كورد. تازه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو دوای هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌كان كورد هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیشی له‌سه‌ر بوو. داگیركردنی كوێتیش رژێمی تووشی گه‌مارۆدان و گه‌لی كوردیش وه‌ك به‌شێك له خه‌ڵكی عیراق تووشی برسێتی و ته‌نگژه‌ی ئابووری و گوزه‌ران هات.
– ئیراده‌ی ناوخۆیی بۆ راپه‌ڕین هه‌میشه له كایه‌دا بوو. به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ش دایمه به‌ره‌نگاری و شۆڕشی چه‌كداری هه‌بوو. له هه‌شتاكان راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری شاره‌كانیش كرا‌و رێكخستنی حزبیش به‌تایبه‌تی هی یه‌كێتی، له چالاكیدا بوو دژی رژێمی به‌عس. به‌ڵام گوشاری نێوده‌وڵه‌تی له دوای گرتنی كوێت له‌لایه‌ن رژێمی سه‌ددام حسێنه‌وه هه‌لومه‌رجێكی ره‌خساند كه كورد بیقۆزێته‌وه‌و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و چه‌كداری بۆ ڕاماڵینی رژێم له به‌شێكی كوردستان به‌رپا بكات. به‌ڵگه‌ی ئاماده‌گی كورد ئه‌وه‌بوو هه‌میشه مقاوه‌مه‌تی ده‌كرد. به‌ڵگه‌ی كاریگه‌ری فاكته‌ری ده‌ره‌كیش ئه‌وه‌بوو كه پێشتر راپه‌ڕینه‌كانمان سه‌ركوت ده‌كرا‌و نه‌ده‌ما، به‌ڵام له ساڵی 1991 ده‌رفه‌ته مێژووییه‌كه قۆزرایه‌وه. وه‌ك ده‌ڵێن دۆخی بابه‌تی و خۆیی یه‌كیان گرت و چه‌خماخه‌یان دا.
من ئه‌م قۆستنه‌وه‌م هیچ پێ عه‌یب نییه، چونكه ده‌وڵه‌تی عیراق، رژێمی سه‌ددام و ته‌واوی ته‌یاری عروبی خۆی ده‌ستچێتی فاكته‌ری ده‌ره‌كییه‌و مانه‌وه‌شی به‌هۆی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بوو، كه ئه‌م پشتیواییه نه‌ما، راسته‌وخۆ ده‌وڵه‌تی عیراق له كوردستان كه‌وت و ده‌ركرا.
-زه‌حمه‌ته به ڕه‌هایی و لێبراوی بڵێین راپه‌ڕین دابڕانێكی یه‌كجاره‌كی دروست كرد. كه‌لتوری رژێمێكی سته‌مكاری چه‌ند ده‌یه‌یی هه‌روا به ئاسانی له‌ناو ناچێت، به‌ڵام ده‌ركردنی له كوردستان رێگای بۆ ئه‌وه خۆشكرد سه‌ره‌تایه‌ك ده‌ست پێبكرێت بۆ ده‌ستپێكی كه‌لتورێكی نوێ كه تا ئێستاش بیناكردنی ته‌واو نه‌كراوه، بگره هه‌ندێك جار و له هه‌ندێك بواریشدا پاشه‌كشێ رووده‌دات. وه‌ك بۆ نموونه، ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین بۆ كێ بوو كه ئیراده‌ی راپه‌ڕیوان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كوردستانی ئێستا وه‌ك یه‌ك نییه؟، وه‌ك ده‌وترێ «كێ كردی و كێ خواردی!».
له‌بیرمان نه‌چێ به‌عس خۆی كه دوای راپه‌ڕینی 1991 له هه‌رێم ده‌ركرا، به‌ڵام له به‌غدا و شوێنه‌كانی تری عیراق هه‌ر مابوو، به به‌شێكی كوردستانیشه‌وه. به‌عس تا ساڵی 2003 خنه‌خنی كرد تا دیسانه‌وه به یارمه‌تی فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌ناوچوو. به‌شێكی گرنگی كوردستانیش وه‌كو كه‌ركوك و خانه‌قین هه‌ر لای به‌عس مایه‌وه و ده‌ڵێی له كوی عیراقیش ململانێ ده‌كات بۆ مانه‌وه‌و خۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه. كوردستان له پریشكی ئه‌و ململانێیه به‌دوور نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به حیساب دابوده‌ستوری دیموكراسیی له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا كۆشش بۆ جێگیربوون ده‌كات.
– دوای (28) چه‌ند نه‌وه‌ی تازه په‌یدابوون كه خواستی نوێیان هه‌یه و وه‌كو نه‌وه‌ی سه‌ره‌تای راپه‌ڕین بیر ناكه‌نه‌وه. گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسیش گۆڕانكاری ماقووڵ و گرفتی نوێی دروست كردووه. كوردستان له ژانی دایكبوونێكی نوێدایه. پێم وایه نه‌وه‌كانی پێشوو و ده‌سته‌بژێری ده‌سه‌ڵاتدار و هێزی دیفاكتۆش بیر و مه‌یله شۆڕشگێرییه‌كه‌ی جارانی كاڵبۆته‌وه. نه ئه‌و كوده‌تای پێ ده‌كرێ و به ئه‌قڵیه‌تی كوده‌تایش ده‌توانرێ به‌ره‌نگاری پاشه‌كشێی ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین چاره‌سه‌ر بكرێت. ته‌حه‌ددا گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه خه‌ونی گۆڕانكاری گه‌وره هه‌ر بمێنێ و نوێببێته‌وه، به‌ڵام به ره‌فتار و كرداری نوێ، نه‌ك به مه‌یلی كوده‌تایی كه ئه‌گه‌ر مه‌یلی كوده‌تایی سه‌ریش بكه‌وێت سه‌رله‌نوێ سته‌مكارییه‌كی نوێ به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ئێمه خه‌ونه‌كانی راپه‌ڕینمان ده‌وێته‌وه، ئه‌قڵیه‌تی راپه‌ڕینی نوێمان ده‌وێت، به‌ڵام به ئامراز و كه‌ره‌سته‌كانی توندوتیژی شۆڕشگێری نا. ڕاماڵین له راپه‌ڕینی ئه‌منه سووره‌كه تا ئه‌منی كه‌رامه‌ی كه‌ركوك له ئازاری 1991 ره‌وایی خۆی هه‌بوو. هه‌مو جارێ ئه‌م ره‌وایه یه‌كسان نابێت و ناكرێت به توندوتیژی و چه‌ك. ئه‌گه‌ر وامان كرد مانای وایه هیچ له دابڕانی دوای راپه‌ڕین نه‌ماوه‌ته‌وه.
راپه‌ڕین ویستێكی هه‌میشه‌ییه بۆ دابڕان له رابردوو، به‌ڵام به‌كه‌ره‌سته‌ی مه‌ده‌نی و به رێبازی شێنه‌یی.
ئه‌مه پوخته‌ی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووسێكه له‌سه‌ر راپه‌ڕین دوای نزیكه‌ی سێ ده‌یه له به‌رپابوونی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25