riklam

هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندنی عه‌بدولمه‌هدیه‌

عیراق 10:58 AM - 2019-03-05
.

.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق، ئاشكرایكردوه‌، ته‌واوی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراقدا هاتووه‌:" ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی و ئاسمان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، به‌پێی هه‌ماهه‌نگیه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان و ره‌زامه‌ندی عادل  عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" هه‌موو هاوكاریه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سوپای عیراق له‌ڕووی مه‌شقی سه‌ربازی و پشتیوانی لۆجیستی به‌رده‌وامن".


له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ عه‌لی حوسێنی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌خنه‌ی گرتووه‌و باسیله‌وه‌كردوه‌:" هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ده‌شتی موسڵ به‌شێوه‌یه‌كی ورد ئه‌نجام نادرێت و به‌زۆری هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كردوه‌ته‌ ئامانج".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket