riklam

دیسانه‌وه‌ بووبه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان

ئابوری 11:11 PM - 2019-03-04
.

.

دامه‌رزێنه‌رو خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن، جێگه‌ی خۆی وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان به‌داهاتی 19 ملیارد دۆلار له‌ساڵی 2018 ده‌پارێزێت.

گۆڤاری فۆریس، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" جیف بیسۆس خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن، توانیویه‌تی له‌ساڵی 2018 داهاته‌كه‌ی بۆ 19 ملیارد دۆلار زیاد بكات".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌ئێستادا خاوه‌ن 131 ملیارد دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ساڵی 2017  خاوه‌نی 112 ملیار دۆلار بووه‌".

بیسۆس، سه‌روه‌تی ئه‌مازۆنی بۆ یه‌ك ترلیۆن دۆلار راگه‌یاندبوو.


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket