riklam

سه‌رۆك كۆمار: یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ قوربانیان سپایكه‌ر ئاماده‌ ده‌كه‌ین

عیراق 09:47 PM - 2019-03-04
.

.

به‌ ڕێنوێنی سه‌رۆك كۆمار پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌سوكاری قوربانیانی سپایكه‌ر ئاماده‌ ده‌كرێت
سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ قوربانیان تاوانی سپایكه‌ر و به‌شه‌ھید تۆماركردنیان ئاماده‌ ده‌كات، ھاوكات داواشی كرد  كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پرۆژه‌كه‌  وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ كه‌سوكاری شه‌ھیدانی سپایكه‌ر په‌سه‌ند بكات. 

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رھه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠١٩/٣/٤ له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر ، كه‌ تیایدا ھه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ته‌ندروستی عه‌لا عه‌لوان و په‌رله‌مانتار فایه‌ق شێخ عه‌لی ئاماده‌ بوون.

له‌میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی كرد به‌تاوان و كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر و دڵگرانی خۆیشی ده‌ربری كه‌ تا ئێستا وه‌ك پێویست ئاوڕنه‌دراوه‌ته‌وه‌ له‌كه‌سوكاری قوربانیان، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی و مرۆیه‌و ئێمه‌ش پێویسته‌ چاودێری دۆسیه‌كه‌یان بین و داواكاری كه‌سوكاریان جێ به‌جێ بكه‌ین.

ھه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا  سه‌رۆك به‌رھه‌م ساڵح گوێبیستی نه‌ھامه‌تیه‌ پڕ ئازاره‌كانی كه‌سوكاری قوربانیان بوو له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌به‌ده‌ست تیرۆریستانه‌وه‌ دووچاری ھاتوون، دووباره‌  جه‌ختی له‌  ھاوخه‌می و پشتگیری خۆی بۆ جێ به‌جێكردنی داوا ڕه‌واكانیانی كرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ كه‌سوكاری  شه‌ھیدانی سپایكه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا پاش دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆشكی سه‌لام ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریان بۆ نه‌ھێشتنی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانیان له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌تدا به‌رز نرخاند و ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ ھه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزیان له‌ ئاماده‌كردنی یه‌كه‌م پڕۆژه‌ یاسا ده‌ربڕی كه‌ مافه‌كانیان بپارێزێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردن و چاودێری و گرنگی دانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ دۆسیه‌كه‌یان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket