riklam

بیابانی ئه‌نبار ده‌كرێته‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی

عیراق 09:26 PM - 2019-03-04
.

.

به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا، بیابانی ئه‌نبار، به‌ناوچه‌ی سه‌ربازی داده‌نرێت و به‌مه‌ترسی بۆ داهاتووی ئه‌من و ئاسایشی عیراق باسده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری به‌پێگه‌ی عه‌هدی راگه‌یاندوه‌:" هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی نوغێب و روتبه‌"  بچن و خۆیان له‌مه‌ترسی داعش بپارێزن".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" داوایان له‌گه‌له‌ له‌وان و شوانكاره‌كان كردوه‌ كه‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ دوور بخه‌نه‌وه‌".


فه‌رهاد دلێمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، رایگه‌یاندوه‌:" به‌سه‌دان تیرۆرست له‌بیابانه‌كانی شامیه‌و نه‌ینه‌واو سڵاحه‌دین بوونیان هه‌یه‌و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن بۆ داهاتووی عیراق".


باسیله‌وه‌شكردوه‌:" زانیاری وردی له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌، كه‌ تیرۆرستان به‌رده‌وام له‌و شوێنانه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن بۆ ناوچه‌كه‌".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket