riklam

قوڕمساغتر

بابەتی گۆڕاو 05:05 PM - 2019-03-04
.

.

قوڕمساغتر
د. شێرکۆ عەبدوڵڵا

× خەڵک لە من تێ ناگات و منیش لە دەستوخەتى خۆم.
× دراوسێکانى کورد وەک یەک نین، بەعزێکیان قوڕمساغن و بەعزێکیان قوڕمساغتر.
× هەموو خەباتى مەسئولەکەمان ئەوەیە لە کۆڕەوەکەدا تا ئەملاى سەى سایەق رایکردووە.
× پەڵەى سپى بە پانتۆڵەوە ئەبێتە پەڵەى رەش بە ناوچەوانەوە.
× سەردەمێکى زۆر قۆڕە، ئەگەر مۆبایلەکەت بکوژێنیتەوە لە رۆبنسن کرۆسۆ تەنهاتر ئەبى.
× سیاسەت گەورەترین زەرەرى لێ داوین کەچى هەر ناوى جگەرە بە خراپ رۆیشتووە.
× ژیان لە سەیارە لێخوڕین خەتەرترە، ئەبێ هەمیشە مەسافەیەک بهێڵیتەوە.
× چۆن ئەزانى کە کۆبوونەوەکە سەرکەوتوو بوو؟ چونکە کە تەواوبوون یەکسەر دەستیان کرد بە کۆنکەن.
× خراپترین مادەى هۆشبەر لاى ئاسایش حەبى برنجە، لاى فەرهاد نیگاى چاوى شیرینە.
× بەنزینى خراپ فیت پەمپ ئەوەستێنێ و تەکەتولیش قەرارى حیزب.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket