riklam

یه‌كێتی و راپه‌رین

ی.ن.ک‌‌ 11:36 AM - 2019-03-04
.

.

خه‌باتی سیاسی ئێستای كورد به‌راورد به‌ ساڵانی 1991 و پَشتریش جیاوازی زۆری هه‌ڵگرتووه‌، له‌ كاتێكدا سه‌رده‌می شاخ و ده‌ربه‌ده‌ری و شه‌ری كۆڵانه‌و كۆڵانی كورد به‌رامبه‌ر به‌ رژێمی به‌عس جگه‌ له‌ ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی و كوشتن و شه‌هید كردنی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و تێكدانی یه‌كریزی كورد هیچی تری بۆ كورد نه‌هێشتبویه‌وه‌ ئه‌و جه‌نجالیه‌ی ژیان تا بینا قاقامان بوو نه‌ دایك نه‌ باوك نه‌ كچ و كورو منداڵ و نه‌ ژنه‌كان نه‌ پیر نه‌ گه‌نجه‌ خێر له‌ خۆ نه‌دیوه‌كان نه‌یان ده‌توانی به‌ ئازادی بنوسن به‌ ئازادی بدوێن به‌ ئازادی هاواركه‌ن و به‌ ئازادی بگرین بگره‌ به‌عس ئه‌وه‌نه‌ سته‌مكار بوون پاره‌ی ئه‌و فیشه‌كه‌ی كوره‌كانی پێ شه‌هید ده‌كردن وه‌ری ده‌گرته‌وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر بریتی بێت له‌ ژیانی ئه‌و كات ئه‌وا بێ گومان ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و ده‌سته‌ نه‌گریسه‌ی به‌عس ده‌رهه‌ق به‌ كورد درێژه‌ی هه‌یه‌ چه‌نده‌ها ژنی بێوه‌ژن كرد كه‌ تا ئێستاش له‌ چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی هاوژین و براو كور و باوكه‌كانیانن چاویان به‌و ئاواته‌وه‌ لێك ده‌نێن چه‌ندین سه‌رگوزشته‌ی هاوشێوه‌مان هه‌یه‌ ،  چه‌ندان له‌و چیرۆكانه‌ بوون به‌سه‌ردێری هه‌واڵ وچیرۆك و داستان و رۆمان-ه‌كان ) ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ پاڵنه‌ر بووبێتن بۆ راپه‌رین بۆ رزگاربوون بۆ ئازادی بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و وڵات ، به‌ڵێ ئه‌مانه‌ بۆ رۆژگارێك كه‌ به‌رێمان كردووه‌ جێی هه‌ق و راستی یه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا چیمان ویستووه‌ بۆچی له‌ پێناوی چی كه‌ ده‌بوو حاڵی حازر به‌و نیه‌ته‌وه‌ سیاسیه‌كانی كورد سیاسه‌تیان بكردایه‌ چونكه‌ راپه‌رین ئه‌گه‌ر به‌ قۆناغێكی مێژووی و رووداوێكی سیاسی پێناسه‌ی بكه‌ین ئه‌وا ده‌بێت ده‌ستكه‌و ت و گۆرانكاریه‌كانیش له‌بیرنه‌كه‌ین كه‌ له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا سیاسه‌ت و كوردایه‌تی پریه‌تی له‌ ئه‌زمه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌و حه‌قه‌ به‌ خۆم ده‌ده‌م كه‌ ئه‌مه‌ بڵێم چونكه‌ سه‌ره‌نجی هه‌رشتێك ده‌ده‌ین لێوان لێوه‌ له‌ قسه‌ی نه‌وتراو و گله‌ی و بێ كاری، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ سیاسیه‌كان و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ رێ ی شۆرش و راپه‌رینیان گرته‌به‌ر و بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركرده‌ و جه‌نگاوه‌رێكی دڵسۆزو بێ هاوتا بوون كه‌چی ئێستا  كورسی و كوردایه‌تی بوون به‌ دوو پێكهاته‌ی جیاواز به‌گشتی له‌به‌رده‌م چاره‌نوسێكی نادیارداین، به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌لات و وڵات به‌و چه‌شنه‌  هیچ شتێكی باش و گۆرانكاری باشی لێ چاوه‌روان ناكرێت بۆ خزمه‌ت به‌ چین و توێژه‌  جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر سه‌رله‌نوێ هه‌وڵی بنیادنانه‌وه‌ی نه‌ده‌ین، یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك ره‌نگی  بۆ درێژه‌دان به‌خه‌باتی سیاسی و ژیانێكی له‌بار هاوشێوه‌ی وڵاتان پێویستیه‌كی مێژووی یه‌.

نه‌سرین كورده‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket