riklam

كێ چى به‌درۆخستۆته‌وه‌؟

بابەتی گۆڕاو 03:38 PM - 2019-03-03
.

.

كێ چى به‌درۆخستۆته‌وه‌؟

× حزبى شیوعى؛ كوالیتى كۆنترۆڵ. كه‌ ئه‌ڵێ هیچ شتێك نى یه‌ ئێكسپایه‌ر نه‌بێ.
× حكومه‌تى هه‌رێم؛ عیلمى ئیقتیساد. به‌وه‌ى كه‌ نه‌وته‌كه‌ى زه‌ره‌ر ئه‌كات.
× فلیمى هندى؛ یاساكانى فیزیا. به‌ هه‌موو شتێ.
× كورد؛ زانستى پزیشكى. چونكه‌ به‌ ناوك گرتنه‌وه‌یه‌ك عه‌له‌مى تیا نامێنێ.
× ئه‌زموونه‌كه‌مان؛ هیگڵ. كه‌ ئه‌ڵێ مێژوو به‌ره‌و دواوه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌.
× سه‌رۆكى كۆریاى باكور؛ ئه‌مریكییه‌كان. چونكێكم وایان ئه‌زانى كه‌س له‌ تره‌مپ ئه‌حمه‌قتر نى یه‌.
× ئیعلام؛ ئیكۆلۆجى. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌توانێ زبڵت بۆ بكات به‌ به‌رنامه‌ى ته‌له‌فزیۆنى.
× گۆرانیبێژى ئه‌مڕۆ؛ جوانناسى. چونكه‌ ده‌نگیشى خۆش نى یه‌ و حه‌فله‌كه‌شى به‌رناكه‌وێ.
× كچى جوان؛ مه‌نتیق. چونكیكونێ یه‌ك كه‌لیمه‌ بنوسێ دووسه‌د لایكى بۆ دێ.
× سیاسى كورد؛ قانونى هیجره‌. چونكه‌ لێره‌ وه‌زیره‌ و له‌ سوید و ئه‌وانه‌ش په‌نابه‌ره‌.
× پاره‌؛ نیوتن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى واى ئه‌زانى هێزى راكێشانى زه‌وى زۆر موهیمه‌.
× میسى؛ بایۆلۆجى. چونكه‌ ئیسپاتى كرد قاچ هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌قڵ عه‌زیمه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket