جه‌زائیر له‌سایه‌ی سه‌رۆكێكی نه‌خۆشدا
بیروڕا 12:20 PM - 2019-03-03.
وابڕیاره له 18نیسانی ساڵی 2019دا واته ته‌نها دوای 48 ڕۆژی تر،هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له وڵاتی جه‌زائیردا ئه‌نجام بدرێت،كه بۆ خۆی له پڕۆسه‌ی دیموكراسیدا و له سیسته‌می حوكمڕانیه‌كی دیموكراسیشدا كارێكی ئاساییه و هیچ گومان و دوودڵیه‌ك هه‌ڵناگرێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له جه‌زائیردا ده‌گوزه‌رێت نائاساییه،چونكه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رۆكی جه‌زائیر عبدالعزیز بۆته‌فلیقه بۆ جاری پێنجه‌م خۆی كاندید كردۆته‌وه،له‌كاتێكدا كه له‌ساڵی 1999وه تاكو ئێستا سه‌رۆكه و له‌م كاته‌شدا دۆخی ته‌ندروستی زۆر ناجێگر و په‌رێشانه به‌هۆی توشبونی به‌نه‌خۆشی برینی گه‌ده و جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه كه له‌ساڵی 2013وه توشی ئه‌م نه‌خۆشیانه هاتوه و ناتوانێت وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی و به‌توانا ئیشوكاری وڵات ڕابپه‌ڕێنێت،هه‌ربۆخۆی له ڕۆژی یه‌كشمه‌ی ڕێكه‌وتی 21/2/2019 به‌ره‌و وڵاتی سویسرا به‌ڕێكه‌وت بۆ پشكنینی ته‌ندروستی. جا وڵاتێكی 42 ملیۆنی كه‌سی و ناسراو به وڵاتی ملیۆن شه‌هید له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ڕزگاریدا كه 7ساڵی خایاند دژی داگیركه‌رانی فه‌ڕه‌نسا چۆن ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكی تاكڕه‌و و نه‌خۆشه‌وه به‌ڕێوه ببێرێت.
بۆته‌فلیقه بۆخۆی له دایك بووی ساڵی 1937 له‌شاری وجده‌ی مه‌غریبه و له بنچه‌ی ئه‌مازیغیه‌كانه وله ئێستادا ته‌مه‌نی 81 ساڵه و ته‌نها له‌ساڵی 1990دا ژنی هێناوه و یه‌ك براشی هه‌یه و له‌كۆشكی مورادیه‌وه حوكمی وڵات ده‌كات.یه‌كێك بوه له شۆڕگێڕانی قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی و به‌شداركه‌رێكی كارای سه‌ربه‌خۆیی جه‌زائیر بوه له‌ساڵی 1962دا و گه‌لێك پۆست و پله‌ی وه‌رگرتوه له‌و كاته‌وه تاكو ئێستا،ئه‌و یه‌كه‌م وه‌زیری وه‌رزش و لاوان بوه له‌ساڵی 1962-1963دا و دووه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه بوه له‌ساڵانی 1963-1979دا و پێنجه‌م وه‌زیری به‌رگری بوه له 5/5/2003 و پێنجه‌م سه‌رۆكی حیزبی((جه‌بهه‌ی ته‌حریری نیشتیمانی))ده‌سه‌ڵاتداربوه و ده‌هه‌مین سه‌رۆكی جه‌زائیریش بوه له‌دروستبونیه‌وه و له‌دوای ڕزگاركردن و سه‌ربه‌خۆیشه‌وه هه‌شته‌مین سه‌رۆكی وڵات بوه.درێژترین ماوه له پۆستی سه‌رۆكی وڵات‌دا ماوه‌ته‌وه‌كه نزیكه‌ی 20 ساڵی ڕێكه‌و گه‌ره‌كێتی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی ئاینده‌ش هه‌ربمێنێته‌وه.
له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا وته‌یه‌كی به‌ناوبانگ هه‌یه كه ده‌ڵێت ((سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كان یان بۆ قه‌بر یان بۆ زیندان ده‌برێن)) ،به‌و واتایه‌ی كه هیچ كات ده‌ست له‌پۆست و ئیمتیازات و ده‌سه‌ڵات و خۆشیه‌كانی پۆسته‌كانیان هه‌ڵناگرن تا ده‌مرن یان به‌كوده‌تای سه‌ربازی له‌ناوده‌برێن و به‌ره‌و زیندان ده‌نێردرێن،نمونه‌كانیش زۆرن هه‌ر له جمال عبدالناێر وسادات و حوسنی موباره‌ك و قه‌زافی و ێدام و و علی عبدالله ێاڵح و ده‌یانیتریش.
جه‌زائیر وڵاتێكی گه‌وره و گرنگه له ڕووی ڕووبه‌ری خاك و ژماره‌ی دانیشتوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌نه‌وت و غازی سروشتی و زه‌وی وزاری كشتوكاڵی و گه‌شتوگوزاری و بوونی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و بوونی هێزێكی سوپای به‌هێز و ده‌یان هۆكاری تری به‌هێزبونی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و دونیاشدا،ئه‌وه‌تا جه‌زائیر خاوه‌نی ڕووبه‌رێكی فراوانه‌ی 2381741 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه كه ده‌بێته ده‌هه‌مین وڵاتی جیهان له‌گه‌وره‌یدا و یه‌كه‌میشه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌فریقیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و دووه‌م وڵاتیشه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی‌دا، و له 48 ولایه‌ت و 1541 شاره‌وانی پێكدێت ، داهاتی سه‌ره‌كی وڵات له نه‌وت و غازی سروشتیه‌وه وه‌ده‌ستدێت و به‌پێی ئاماری ئۆپیك جه‌زائیر له ئاستی 16 هه‌مین وڵاتدایه له یه‌ده‌گی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی دونیا و دووه‌مه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌فریقیا و نۆهه‌م وڵاتیشه له بوونی یه‌ده‌گی غازی سروشتی‌دا،داهاتی تاكی ساڵانه بریتیه له 7477 دۆلار و زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌مازیغی زمانی ڕه‌سمین و سیسته‌می حوكمڕانیه‌كه‌شی نیمچه سه‌رۆكایتیه و وڵاتێكی كۆماری و دیموكراسی و گه‌لییه. ئاینی ڕه‌سمیشی بریتیه له ئیسلام و له‌ده‌ستوریشدا واپێناسه‌ی گه‌لی جه‌زائیر كراوه ((كه گه‌لێكی ئیسلام و عه‌ره‌ب و ئه‌مازیغیه)) و خاكی جه‌زائیریش،((خاكی ئیسلامه و به‌شێكی دانه‌بڕاوه له مه‌غریبی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی و خاكی عه‌ره‌بیه و وڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیاشه)) و جه‌زائیر له‌هه‌ر چوارده‌وریه‌وه له‌گه‌ڵ 7 وڵات‌دا دراوسێیه.
بۆته‌فلیقه بۆ یه‌كه‌م جار له نیسانی ساڵی 1999دا هه‌ڵبژێردرا به‌سه‌رۆكی وڵات و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ناوخۆدا سیاسه‌تێكی پیاده كرد كه گه‌لێك كێشه‌ی سیاسی و یاسایی ڕوویاندا و له‌هه‌مان ماوه‌دا ڕووبه‌ڕووی ڕۆژنامه‌كان بوه‌وه و ئازادیه‌كانیشی قه‌تیسكرد.و هه‌روه‌ها چه‌ندین كێشه‌ی دارایی و گه‌نده‌ڵی ڕوویاندا له وێنه‌ی كێشه‌ی بانكی خه‌لیفه و كاره گوماناویه‌كان ده‌رباره‌ی پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی و مۆبایل و پێدانی وه‌زاره‌ت و پۆسته حكومیه‌كانیش به‌كه‌سانی خزم و نزیكه‌كانی.له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ستا به چاكسازی له بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌دا و بواری دارایشی گرته‌وه. وهه‌وڵی زۆریشیدا بۆ گواستنه‌وه به‌ره‌و بازاڕی ئازاد و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵات.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شدا،هه‌ستا به‌دامه‌زراندنی یه‌كێتی مه‌غریبی عه‌ره‌بی و واژۆی شه‌راكه‌تی ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا كرد له‌ساڵی 2001دا و به‌شداریشی له لوتكه‌ی سه‌رانی وڵاتانی 8ی جیهانیدا كرد له‌ساڵی 2000دا.
له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دووهه‌میدا كه له نیسانی 2004دا ئه‌نجامدرا به‌ڕێژه‌ی 85% ده‌نگه‌كانی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد،هه‌ستا به چێكردنی پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خێزان و دژی گه‌نده‌ڵیش هه‌ڵمه‌تێكی به‌رپاكرد و پڕۆسه‌ی چاكسازیشی به‌به‌رده‌وامی هێشته‌وه،هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا و له 2005دا توشی نه‌خۆشی برینی گه‌ده بوو ،له‌ساڵی 2007یشدا هه‌وڵی تیرۆركردنی درا.
له‌ماوه‌ی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا كه له نیسانی 2009دا ئه‌نجامدرا به‌ڕێژه‌ی 24ر90% ده‌نگه‌كانی بۆخۆی كۆكرده‌وه،كه ئه‌مجاره‌یان دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور هه‌ڵبژێردرایه‌وه چونكه ده‌ستور ته‌نها بۆ دوو خول ڕێگه‌یده‌دا به‌سه‌رۆك،به‌ڵام هه‌روه‌ك هه‌موو وڵاتانی نادیموكراسی و تاكڕه‌وی حیزب و سه‌ركرده هه‌وڵی مانه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك ده‌ده‌ن به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و سه‌ركرده‌كاندا.
له‌ماوه‌ی چوارهه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا كه له نیسانی 2014دا ئه‌نجامدرا ،ئه‌مجاره‌شیان به ڕێژه‌ی 53ر81% ده‌نگه‌كانی وه‌ده‌ستهێنایه‌وه. به‌م شێوه‌یه ماوه‌ی 20 ساڵی ته‌واوه بوته‌فلیقه سه‌رۆكه و ئێستاش به‌نیازه بۆ 5 ساڵی ئاینده هه‌ر به‌سه‌رۆكی وڵات بمێنێته‌وه.
له جه‌زئیردا له‌وكاته‌وه‌ی له‌ساڵی 1962وه سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێناوه تاكو ئێستا ده‌سه‌ڵات ته‌نها لای حیزبی ((جه‌بهه‌ی ته‌حریری نیشتیمانی)) بوه كه له‌لایه‌ن عه‌سكه‌ریه‌كانه‌وه ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت و بۆته‌فلیقه‌ش بۆخۆی یه‌كێك بوه له‌سه‌ركرده عه‌سكه‌ریه‌كانی شۆڕش و تائێستاش به‌ناو وڵاتێكی دیموكراسیه و زۆر جارانیش به‌توندی دژی ڕه‌وته ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان به‌تایبه‌تیش ((جه‌بهه‌ی ڕزگاری ئیسلامی )) بۆته‌وه و له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوودا توندترین ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ڕوویداوه و گه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی سوپا و كوده‌تاكه‌ی نه‌بوایه له 11/12/1992 له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ساڵانه‌دا ئه‌وا ((جه‌بهه‌ی ڕزگاری ئیسلامی)) هه‌ڵبژاردنیان برده‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌گرته ده‌ست.
دواتریش له ساڵی 2011وه كه به‌هاری عه‌ره‌بی ڕوویدا و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه و سه‌ری زۆرێك له‌سه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی خوارد و له سه‌ر كورسی حوكمڕانی ده‌ریپه‌ڕاندن له لیبیا و تونس و میسر و سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن و ..هتد.به‌ڵام جه‌زائیر و جه‌زائیریه‌كان كه‌مترین جوڵه و بزاوتیان نه‌نواندا به‌و ئاڕاسته‌یه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كانی بوته‌فلیقه و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار.كه‌له ئێستادا له‌ناوخۆی حیزبیشدا ڕووبه‌ڕووی ململانێی توند بۆته‌وه و ئه‌وه‌تا له 15/11/2018دا ئه‌مینداری گشتی حیزبه‌كه ((جمال ولد عباس))له‌ژێر فشاردا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌و هه‌ر باڵه‌و گه‌ره‌كێتی له‌سایه‌ی بوون و مانه‌وه‌ی سه‌رۆكێكی نه‌خۆشدا گه‌شه‌بكات و به‌رده‌وامی بدات به‌هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی و له‌م پێناوه‌شدا باڵی سه‌ربازه خانه‌نشینكراوه‌كان و ده‌زگای سه‌ربازی وژماره‌یه‌ك له حیزب و سه‌ركرده‌كانی لایه‌نگری بوته‌فلیقه پشتیوانی له‌مانه‌وه‌ی و خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن،له‌به‌رامبه‌ریشدا حیزب و سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كان وه‌ك حیزبی ((به‌ره‌ی گه‌شه‌و دادپه‌روه‌ری/عبدالله جاب الله وبزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئاشتی/عبدالرزاق مقری و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كه سه‌ركرده‌ی حیزبی پێشڕه‌وانی ئازادیه‌كانه/ علی بن فلیس )) دژی كاندیكردنه‌وه‌ی بوته‌فلیقه‌ن و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن كه ڕێگه خۆش بكات له‌به‌رده‌م نه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی ڕاسته‌قینه. به‌ڵام خاڵی لاوازی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌ناوخۆیاندا یه‌ك و یه‌كگرتوو نین و نه‌یانتوانیوه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی 5 كاتژمێری‌دا یه‌ك كاندیدی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بۆته‌فلیقه‌دا بپاڵێون بۆ كێبڕكێكردن.له ئێستاشدا جه‌ماوه‌ری شار و شارۆچكه‌كان به‌ناوی ((بزوتنه‌وه‌ی هاوڵاتیبوون)) وه ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌ی له جه‌زائیری پایته‌خت و شاره‌كانی عه‌نابه و سه‌تیف و قالمه و جیجل و بجایه و تیزی وزو و بویره و بومرداس و ته‌یارت و گلیزان و وه‌هران و وه‌رقله و به‌دروشمی (( نا بۆ خولی پێنجه‌م )) و ((به‌ڵێ بۆ نه‌مانی ڕژێم )) هوتاف ده‌كێشن.
ئه‌م خۆپیشاندانانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان یان ئه‌وه‌تا ساخته‌كاری تیادا ده‌كرێت به قازانجی ده‌رچوونه‌وه‌ی بۆته‌فلیقه یان ئه‌وه‌تا گه‌ر بۆته‌فلیقه هه‌ڵبژێردرایه‌وه ئه‌وا ئاژاوه‌یه‌كی سیاسی توند دروست ده‌بێت و له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه داننانێن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و هه‌مان كێشه و چاره‌نوسی فه‌نزه‌وێلاش له جه‌زائیردا دووباره ده‌بێته‌وه.كه لێپرسراوێتی یه‌كه‌میش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی بۆته‌فلیقه و حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و لێپرسراوه گه‌نده‌ڵ و قۆرخكار و پاوانخوازه‌كانی حیزبی جه‌بهه‌ی ته‌حریری نیشتیمانی.
احمد بن بله‌ی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی جه‌زائیری دوای سه‌ربه‌خۆیی كه هه‌ر له‌لایه‌ن ده‌زگای سه‌ربازی و هاوڕێكانی خۆیه‌وه كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا و له سه‌رۆكایه‌تی حیزب و ده‌وڵه‌ت دووریان خسته‌وه ده‌ڵێت ((حوكمكردنی جه‌زائیر كارێكی ئاسان نیه)) بۆ هه‌ر ه و سه‌ركرده‌یه‌ك، ئه‌ی گوایه حوكمكردنی جه‌زائیر له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكی نه‌خۆشی وه‌ك بۆته‌فلیقه‌وه ئاسان ده‌بێت به‌و هه‌موو ململانێ و كێشه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌وه.
بۆیه پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایا داهاتوو و ئاینده‌ی وڵاتی جه‌زائیر به‌ره‌و كوێ و به چ ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت له‌سایه‌ی حوكمڕانی 5 ساڵه‌ی داهاتووی بۆته‌فلیفقه‌وه؟
كه له كه‌ناری مردندایه وهه‌موان له چاوه‌ڕوانی مردنیدان و ئه‌وكاتیش سه‌رقاپی هه‌موو كێشه‌كان هه‌ڵده‌درێته‌وه و هه‌موانیش ده‌كه‌ونه ململانێیه‌كی توند له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئیدی ئاینده‌ی جه‌زائیر و جه‌زائیریه‌كانیش له سایه‌ی حوكمڕانیی تاك حیزب و تاك سه‌ركرده و نادیموكراسیه‌ت و نه‌بوونی ئازادیه‌كاندا بۆ ماوه‌ی 57 ساڵی ڕه‌به‌ق ده‌كه‌وێته به‌ر ته‌وژمی ڕه‌شه‌بایه‌كی هه‌ڵكردووی به‌هێز كه پێده‌چێت داروپه‌ردووی وڵاتی جه‌زائیر به‌سه‌ریه‌كدا بدات و به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی تاریك و تونی به‌رێت.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25