riklam

چۆن پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟

هەمەرەنگ 10:17 AM - 2019-03-03
.

.

زۆرینه‌ی شۆفێران حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌ ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو بكڕن، چونكه‌ نرخی هه‌رزانتره‌ و له‌ كاتی فرۆشتنه‌وه‌شیدا زۆر زیان نه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی شۆفێران شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه‌ له‌ پشكنینی ئۆتۆمبێل، ئه‌وا توشی فێلی فرۆشیاران ده‌بنه‌وه‌،چونكه‌ فرۆشیاره‌كان هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی كه‌موكورتی و زیانه‌كانی ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها ئێستا هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی پێكراو له‌ كوردستان زیادی كردووه‌، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌ چه‌ند رێگایه‌كتان ئاشنا ده‌كه‌ین كه‌ ده‌توانن به‌هۆیه‌وه‌ پشكنین بۆ ئۆتۆمبێل بكه‌ن و زیانه‌كانی بزانن:

1- لایتی نوێ و عادی:
كاتێك ئۆتۆمبێلێك توشی پێكدادان ده‌بێت، ئه‌وا یه‌كه‌م شوێن كه‌ زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ده‌شكێت، لایته‌كانیه‌تی، بۆیه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ لایتی نوێی بۆ ده‌كڕێت، بۆیه‌ كاتێك ئۆتۆمبێلێك ده‌كڕیت به‌ جوانی پشكنین بۆ لایته‌كانی بكه‌ و به‌راوردیان بكه‌ به‌ لایته‌كانی تر، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌ جیاوازی شوشه‌ و یان كۆدی سه‌ر لایته‌كان كرد، ئه‌وا بزانه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ توشی پێكدادان بووه‌.

2- جیاوازی تایه‌كان:
تایه‌ی ئۆتۆمبێل به‌شێكی تره‌ كه‌ به‌هۆی پێكدادان و وه‌رگه‌ران زیانی به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ چاك كردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی تایه‌ زیانبه‌ركه‌وتوه‌كانیش ده‌گۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ تایه‌كان گۆڕاون یان نا، ئه‌وا به‌ ووردی سه‌یری تایه‌كانب كه‌، له‌ ژێر تیشكدا سه‌یری بكه‌ و ڕه‌نگ و گۆیه‌كانی به‌ وردی بپشكنه‌، گه‌ر هه‌ستت به‌ جیاوازی كرد له‌ ره‌نگ و خوران و جۆردا، ئه‌وا بزانه‌ ئه‌و تایه‌ گۆڕدراوه‌ و پرسیار له‌ هۆكاری گۆرینی بكه‌!.

3- ده‌رگاكانی باش نین:
كاتێك ئۆتۆمبێل توشی وه‌رگه‌ران و پێكدادان ده‌بێت، له‌وه‌یه‌ ده‌رگاكانی زیانی به‌ربكه‌وێت، هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌وڵ بدات به‌ باشی چاكی بكاته‌وه‌، ئه‌وا هه‌رگیز وه‌ك ئه‌وه‌ی لێنایه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیا دروستی كردووه‌، بۆیه‌ پشكنین بۆ ده‌رگاكانیش بكه‌، چه‌ند جارێك ده‌رگاكان بكه‌ره‌وه‌ و دایبخه‌ره‌وه‌، گه‌ر هه‌ستت به‌ قورسی داخستن یان ده‌نگێكی ناباو كرد یان وه‌ك پێویست نه‌چووه‌ جێی ،ئه‌وا دڵنیایه‌ ده‌رگاكان گۆڕدراون.

4- ده‌ركردنی ده‌نگی ناسروشتی:
كاتێك ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهاتوو ده‌كڕیت، پێویسته‌ له‌ رێگایه‌كی خراپ و به‌رزو نزمدا لێیبخوریت و به‌ ووردی گوێ له‌  ده‌نگی مه‌كینه‌ و به‌ شه‌كانی تری بگره‌، چونكه‌ هه‌ندێك كێشه‌ و زیان له‌و شوێنه‌دا خۆیان خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌ ده‌نگی ناباو كرد، ئه‌وا بزانه‌ به‌شێك به‌شێكی تر ده‌خوات و به‌ریه‌ك كه‌وتنێكی نائاسایی بوونی هه‌یه‌.

PUKmedia  و/گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: ئه‌لمه‌ربع نت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket